فەرمان خەرابەیی لە ساڵی
1979 لە شاری
کەرکووککەرکووک لە دایکبووە، نووسەر و زانای ئایینییە، زیاتر لە 20 پەرتووکی چاپکراوی هەیە. لە ئێستادا پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی سەعید نوورسیە لە
هەولێرهەولێر.. بەکالۆریوسی لە شەریعەت و بنچینەکانی دین بە دەستهێناوە. (اجازە علمیە) ناسراوە بە ئیجازەی دوانزە علمی مەلایەتی وەرگرتووە. هەروەها ئیجازەی لە زۆرێک لە پەرتووکانەکانی شەرع وحەدیس وەرگرتووە.
کێشەی پەرتووکی ڕاستییەکی ونبوو
پەرتووکێکی نووسی بە نێوی ڕاستییەکی ونبوو ڕووبەڕووی ڕەخنەی چالاکوانانی بواری ژنان بووەوە، تا ئەوەی لە
2011 خۆپێشاندانیان لە دژی سازکرا بۆ بەردەم پەڕڵەمانی کوردسان، دواتریش لەلایەن ڕۆژنامەنووس
تامان شاکیرتامان شاکیر و 70 ئافرەتی هەڵسووڕاوی بواری ئافرەتان سکاڵا لە دژی تۆماردەکرێت، لە کۆتاییدا لە دادگا دۆسییەکە دەباتەوە و دادگا لە قازانجی ئەو بڕیار دەدات.
پەرتووکە چاپکراوەکانی، کە بریتین لە مانە
1. ناوە جوانەکانی خوای گەورە.. بە بەڵگەی قورئان وسوننەت. یەکەم: 2002/ دووەم: 2008.
2. هۆکارە بەسوودەکان بۆ ژیانێکی ئاسوودە. 2000
3. زایەڵەی شادی. یەکەم:
2006 / دووەم 2012:.
4. لاوان کاتی نەهاتووە بگەڕێینەوە؟! 2007.
5. کێ دەکەی بە هاوسەری ژیانت؟ یەکەم: 2009/ دووەم:
2010 / سێیەم: 2012.
6. ئاوێتەی دڵ/ (الفوائد). یەکەم: 2008/ دووەم: 2010.
7. خۆشەویستی، خوێندنەوەیەکی شەرعیانە و سەردەمیانەوە. 2008
8. رێبەری نوێژەکان. یەکەم: 2010/ دووەم: 2010.
9. تەمەنی زێرین.. بە فیڕۆی نەدەین. 2010
10. ڕاستییەکی ونبوو! یەکەم: 2010/ دووەم: 2010.
11. چی دەکەی بۆ کۆرپەکەت!؟ 2012
12. ڕێبەری خێزانی موسڵمان. 2012
13. زنجیرە چیرۆکی ڕاستەقینە پێک هاتووە لە (10) چیرۆک
[1][2]