ئەسپێ لە باخەڵیا سەوزەڵێ خانم دەڵێت
وتراویشە (ئەسپێ لەگیرفانم فەتەڕۆ دەکات)، سەوزەڵێ گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردییە و بۆ هەڵپەڕکێ و ئاهەنگ و بەزم گێڕان دەوترێت، گیرفان و باخەڵ کە بەتاڵن، ناتوانرێت پێداویستییەکانی ڕۆژانەی پێ دابین بکرێت، ئەوانەی هەژارن گیرفانیان خاڵییە و لەبەر نەبوونی و نەداری ئەسپێ لێیان دەدات و دەچێتە ناو کەوڵ و جلوبەرگ و سەریانەوە، بەتایبەت گیرفانە بەتاڵەکان و لەوێوە خوێن دەمژێت و نەخۆشی و پەتای تاعونیشی پێوەیە، ئەسپێ و هەژاری دووانەن بە یەکەوە دەردەکەون، ئەوە بووە بەئیدیۆم و بەکەسێکی هەژار و نەدار و ناگوزر و نەبوون دەوترێت (ئەسپێ لەباخەڵیا سەوزەڵێ خانم دەڵێت).
[1]