بچمەسەر سیروان وشکی دەکەم.
سیروان چەمێکی گەورەیە لە شارەدێی سیروان لە باشوری کوردستان، بەدرێژایی مێژوو دێت و وشکی نەکردووە، پەندەکە مەبەستی لە کەسی بێناوچەوان و بەختسیایە کە لە هیچ کاروکردەوەیەک یان سەودا و مامەڵەیەکدا بەختی نایهێنێ و تووشی زیان دەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو جۆرە کەسانە کەسایەتی بێزانەکیی و نەزان کە بێ پێشینە پەلاماری هەموو شتێک دەدەن و شکست دەخۆن.[1]