کەوتە ناو پاقلەکەوە.
هەر کەسێک کتوپڕ لە دۆخێکی هەستیاردا بکەوێتە ناو تەڵەیەکەوە، پێی دەوترێت: کەوتە ناو پاقلەکەوە، واتە: بەردەوام نەیارەکان تەڵە و بۆسە دەنێنەوە، بۆ ئەوەی دوژمنەکانیان پێوەببن، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لەناکاو بکەوێتە ناو داوێکەوە، پێشتر خۆی بۆ ئامادە نەکردبێت و خراپ پێوە ببێت. [1]