بەڵمە برنجەکەیە.
بەڵم: لاسکی چەڵتوو (فەرهەنگی خاڵ) مەبەست لەو بەرگە تەنکەیە کە دەوری برنجی داوە، لەکاتی کڕەکردنی برنجدا لێیدەبێتەوە، بەڵم لە کوردەواردا بەکەڵکی هیچ نایەت، پێشوان دەگیڕنەوە و دەڵێن: کابرا قنگی مانگای دڕابوو، دەیوسیت بە ڵمی برنج چارەسەری بکات، بۆ کەسێک بەکاردێت کە چارەسەری کێشەیەک بە شتێکی پڕوپوچ بکات.[1]