لە کەری مردوو ئەگەڕێ، ناڵی بکێشێ.
لە کەری تۆپیو ئەگەڕێ، ناڵی بکێشێ.
لە کەری تۆپیو بگەڕێت، ناڵی لێدەکێشێتەوە!
ناڵ: ئاسنێکی پانی کەوانەیی تەختە، بە بزمار لەبنی پێی وڵاخی یەکسم دەدرێت (فەرهەنگی خاڵ)، مەبەست لە کەسی پوولەکی و چرووکە، کە بۆ هەر شتێک دەگەڕێت تا قازانجێکی لێی دەستکەوێت، واتە: کەسانێک هەن بەدوای شتی خراپ و فڕێدراودا دەگەڕێن، بەڵکو شتێکی لێهەڵکڕێنن و قازانجێکی لێبکەن. [1]