بەشدار سامی لە سالی 1984 لە شاروچکەی مەخمور لە دایک بووە، ئێستا نیشتەجێی شاری هەولێرە،
بەشدار سامی لە زور بەری بوارەکانی هونەر ڕولێکی بالای بینیوە جێ پەنجەی دیار بووە،لە ساڵی 2007 لە گۆڤاری (نووهات)کە گۆڤارێکی مانگانەی گشتی بوو و لە هەولێر دەردەچوو، بەرپرس و ئامادەکار و فۆتۆگرافەری لاپەرەی فۆتۆ و توانج بوو.31ی 8ی 2013 بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی ناوچەکە پێشانگەیەکی تایبەتی تیرۆتیکی لە هەولێر سەنتەری ئاڵا کردۆتەوە.لە 26ی 10ی 2014 لە پێشانگایەکی هاوبەشدا بەشداری کردووە، وە لە سالی 2014 پێشانگەیەکی تایبەتی لە ماڵی وەفایی کردۆتەوە.لە دونیای هونراوەشدا چەندین بەرهەمی پێش کەش بە خوینەرانی کردوە،لە 2006 کتێبێکی شیعری بە ناوی (ئێوارە سەرابییەکان) بڵاوکردۆتەوە. لە ساڵی 2007 خەڵاتی ڤێستیڤاڵی نەورۆزی (یەکێتی نووسەرانی کورد لقی هەولێر)ی بۆ شیعری لاوان وەر گرتووە. لە ساڵی 2010 خەلاتی لاوی ساڵی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ شیعر وەرگرتوە.لە ساڵی 2011 خەڵاتی یەکەمی ڤێستیڤاڵی گەلاوێژی بۆ شیعر پێ بەخشراوه. لە ساڵی 2012 کتێبێکی شیعری بڵاو کردۆتەوە، بە ناوی (سبەی ڕۆژێکی دیکەیە)لە ساڵی 2014 وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان کتێبێکی شیعریان بەناوی (ڕۆیشتن بە ئاراستەی مردوە بەڕێزەکان) بۆ بڵاوکردۆتەوە.لە ساڵی 2014 بۆ دووەم جار خەلاتی یەکەمی ڤێستیڤاڵی گەلاوێژ بۆ شیعر وەردەگرێتەوە.[1]