دەرهێنەر (ئاکۆ عەزیز میرزا) لە ساڵی
1963 لە سلێمانی لە دایکبووە، لە ساڵی
1984 -
1985 پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی هونەری شانۆ بەشی دەرهێنانی تەواوکردووە، کاری دەرهێنانی بۆ زیاتر لە دە شانۆگەری کردووە و وەک ئەکتەریش لە دوانزە شانۆگەریدا ڕۆڵی گێڕاوە، لە وڵاتی سوید خولێکی دەرهێنان و نووسینی سیناریۆی بینیوە.
- ساڵی
1995 وەک یەکەمین ئەزموونی، کاری دەرهێنانی بۆ فیلمی (هەنگاو) کردووە بۆ ماد تیڤی لە نووسینی (مەسعود عارف و ئازاد باستان) .
- ساڵی
2003 فیلمی (The Scary Places) لە وڵاتی سوید بڵاوکردووەتەوە.
- ساڵی
2006 دەرهێنانی بۆ فیلمی دۆکیۆمێنتاری (The Rug) کردووە.
- ساڵی
2007 لەگەڵ (ئیسماعیل عومەر) دەرهێنانی بۆ فیلمی (نوێژە بارانە) کردووە.
- ساڵی
2007 لەگەڵ دەرهێنەر (مەسعود عەفریف) لە دهۆک کاری دەرهێنانیان بۆ فیلمی (Heaven In The Mirror) کردووە.
- ساڵی
2008 دەرهێنانی بۆ کورتە فیلمی (کۆتا نوێژ) کردووە.
- ساڵی
2011 کاری نووسین و دەرهێنانی بۆ فیلمی درێژی (10 چرکە) کردووە و کە لە چەندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەشداربووە و خاوەنی چەندین خەڵاتە.
- ساڵی
2014 دەرهێنانی بۆ فیلمی (ڕیدانس) کردووە و 14 خەڵاتی بەدەستهێناوە.
- ساڵی
2014 کاری نووسین و دەرهێنانی بۆ فیلمی (سانتا کڵاوس) کردووە.
- ساڵی
2020 دەرهێنانی بۆ فیلمی (Empty Home) کردووە کە دواترین فیلمی بووە و لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانیدا بەشداربووە.
[1]