هۆزانەوان و نووسەر و لێکۆڵەر، ساڵی 1961 لە شاری #هەولێر# لە دایکبووە. ساڵی 1984 بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری زانکۆی #بەغدا# بەدەستهێناوە. سەرۆکی ڕێکخراوی #خانی#یە بۆ لێکۆڵینەوەی هزریی.
ئەندامی ڕێکخراوی (پینکورد) ی نێودەوڵەتییە. ئەندامی کارای #سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان#ە.
ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانە. پێشتر بەرپرسی بەشی وێژە و ڕۆشنبیری چەندان گۆڤار و ڕۆژنامە بووە وەک: گۆڤاری (کاروان، ئاڵای ئازادی، زانکۆی نوێ و پێشمەرگە) و هەفتەنامەی (ڕزگاری) .
ئیستا2023 سەرنووسەری گۆڤاری زمانناسی #زمان و زار#ە
بەرهەمە چاپکراوەکانی:
1-هۆنراوە یاخییەکان-کۆشیعر -هەولێر 1991
2-نزیکتر لە ئەوین دوورتر لە مەرگ-شیعر 1996
3-ڕۆژنامەڤان-#سلێمانی# -2005
4-پڕم لە عیشقی تۆ-شیعر-2006، هەمان کۆمەڵە شیعر بە عەرەبی چاپبووە ساڵی 2005
5-ڕەنگ و وشە-هەولێر 2006
6-ستایشەکانی عیشق-کۆشیعری ئەلەکترۆنی 2009
7-ئەزموون لەنێوان شکست و داهێناندا، کۆ وتار-هەولێر 2013
8-ستایشەکانی عیشق-کۆ شیعر هەولێر 2018
-چەند پەرتووکێکی لە زمانەکانی عەرەبی و فارسییەوە وەرگێڕاوە بۆ زمانی کوردی وەک: (یاسای بازرگانی، کارگێڕی کۆگاکان، پیرێژنی جادووگەر)
-هاوکات دەیان هۆنراوە و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردووەتەوە.
-بەشداری چەندین کۆنفرانسی ئەکادیمی و زانستی کردووە لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان.
-ئێستا کارمەندی وەزارەتی ڕۆشنبیرییە لە هەولێر
-خێزاندارە و خاوەنی دوو کوڕە.
دیسان شەو هات
دیسان خەونەکان
لە ئامێزی تەنیایی و
نیگەرانیدا مانەوە
دیسان خەمەکانی لێکدابڕان و جودابوونەوە
ئەشکەنجەی ڕۆحی بریندارم دەدەن
دیسان دەرگاکانیچاوەڕوانی بەرووی پێشوازیت کڵۆم درانەوە
لاپەڕەکانی زەمەن هەڵدەدەینەوە
تەمەن گەڵای درەختێکی بەجێماو
لەدەشتێکی قات و قڕدا هەڵدەوەرێ
گەردەلوولێک دێ و نەفرەت
لە داهاتوو دەکات..
... من مودمین بە عیشقی تۆم..[1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/fereydun.saman=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: فەرەیدون سامان=KTML_Link_Facebook_End=