$ژیاننامە$
لە 17-01-1942 لە #سلێمانی# لەدایکبووە.
ڕۆژنەمەنووس (سەرپەرشتی ڕۆژنامەی هاوکاریی:1970) و ڕادیۆناس و وەرگێڕ و بێژەر و دەرهێنەر (سەرپەرشتی ڕادیۆ) و نوێنەری ڕادیۆ..لێکۆڵی ڕۆشنیریی.
کەمال ڕەئووف محەمەد، وەک خۆی لە ل525 پەرتووکی گەڕان بۆ ڕاستیدا خۆی دەناسێنێ و دەڵێ:
(لە دایکەوە، حەفسە بەکر محێددین قەساب) ، خوێندکاری دەستبەرداری بەشی درامای فێرگەی هونەر جوانەکانی بەغدا 1959-1960و 1960-1961. وەرگێڕ و ببژەر و یێکەم ڕێژەر و نوێنەری ڕادیۆی کوردی بەغدا 1966- 1982 (سەرۆکی ڕادیۆکە بۆ چەند مانگێک 1971) . سەرپەرشتی ڕۆژنامەی هاوکاریی (بۆ چەند مانگێک 1970) ، سێ جار دووەخراو لە ڕادیۆدا (1975، 1978 و 1982) ، دواجار بۆ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردیی بەغدا، سلێمانی 1982، ڕۆژنامەنووسی گۆڤاری کاروان (1982-1986) ، جانەنشین لەسەرداخوازی خۆی و بە بیانووی نەخۆشییەوە، (6-6-1986) .
خاوەنی بەرنامەکانی ڕادیۆیی، دەنگی هونەر، چیرۆکی هەفتە، دنیای ئەدەب و هونەر، دنیای فۆلکلۆر، دیاری ئەمڕۆ، بۆ خۆشیتان، شەوچەرەیێکی کوردەواریی، سەدای چیرۆکی کوردیی، هاوار خاڵە ڕەجەب، ڕاپۆرتی مایکرۆفۆن، فەرهەنگی ڕۆشنبیریی، ڕۆژێ لە ڕۆژان (1966-1989) .
خاوەندی یێکەمیین بەرنامەی هونەرمەندانەی تەلەڤزیۆنیی، پەیامی هونەر، (تۆمارکردنی لە بەغداوە بۆ کەرکووک) (1970-1973) .
- بابی دوو کوڕ و کچێکە (1965 کابانی هەڵبژاردووە) .
$بەرهەمە چاپ کراوەکانی:$
1-ببوورە-دراما-1961.چاپخانەی کامەرانیی.سلێمانیی
2-بژی مرۆڤ-کوورتە چیرۆک-1970.جاپخانەی سەلمانئەلئەعزەمیی.بەغدا
3-مستەفا ساییب ئهستێرە گەشەی کورد-لێ کۆڵینەوە 1999.سلێمانیی
4-هونەری درامایی ڕادیۆی کوردیی-لێ کۆڵینەوەو ئاشناکردن 2000سلێمانیی، دەزگەی سەردەم
5-ئەدەبی نامە نووسینی کوردیی-لێ کۆڵینەوەو ئاشناکردن-3جزم.2004، #هەولێر#.دەزگەی ئاراس
6-عەقیدەی ئیمان-عەقیدەی کوردیی، مەولانا خالیدی #شارەزوور#یی نەقشبەندیی-کۆنترین دەستنووس 1819.لێ کۆڵینەوەو ئاشناکردن.2004.هەولیر.دەزگەی ئاراس
7-دەستەوارەیێ نان بۆ مێژوو -لێ کۆڵینەوەی 17 بابەتی کوردیی. 2004.سلێمانیی. #وەزارەتی ڕۆشنبیری#ی
8-باقة دراسات کوردیة-لێ کۆڵینەوەی کوردییە. 2006.هەولێر. دەزگەی ئاراس
9-گوتوبێژێکی دەگمەنی تۆفیق وەهبیی و خوێندنەوەیێکی ڕەخبەگرانە- وەرگرتن و تۆمارکردنی؛ ئەمیر حەسەن پوور، نووسینەوەیی و پەراوێزو خوێندنەوەیی؛ بابی لالۆ- کەمال ڕەئووف محەمەد، سلێمانیی 2011 (لەگەڵ CDی گوتوبێژەکە)
10- گەڕان بۆ ڕاستیی- لێ کۆڵینەوەو وردبوونەوە؛ بابی لالۆ-کەمال ڕەئووف محەمەد، سلێمانیی 2011 (کۆمەڵێ لێ کۆڵینەوەی ڕۆشنبیرییە) .
11-ڕۆژێ لە ڕۆژان- گەڵالەکردن و تۆمار کردنی؛ بابی لالۆ-کەمال ڕەئووف محەمەد، سلێمانیی 2011 (18 دیمانیەی ڕادیۆیی و ڕۆژنامەنووسیی سهڵانی 1966- 2008ە) . (لەگەڵ CDی 6 نموونەنەی دیمانەکان) .
12- مێژووی ئەدەبییاتی خۆراوا لە ئەدەبی کورددا- کۆکردنەوە و وردبوونەوە و لێ کۆڵینەوەی؛ بابی لالۆ-کەمال ڕەئووف محەمەد، سلێمانیی 2012
$بەرنامەکانی لە تەلەڤزیۆنی بەغداو #کەرکووک# و ڕادیۆی کوردیی بەغداا$
ئە-بۆ تەلەڤزیۆن
1-ئاوێنەی شیعری کوردیی -تەلەڤزیۆنی بەغدا -شوباتی 1968
2-پەیامی هونەر-تەلەڤزیۆنی کەرکووک:1970-1973
بی-بۆ ڕادیۆ
1-دەنگی هونەر-1966
2-چیرۆکی هەفتە-1966-1967
3-دنیای ئەدەب و هونەر 1967
4-بۆ خۆشیتان-1967
5-شەوچەرەیێکی کوردەواریی-1971- 1974
6-سەدای چیرۆکی کوردیی-1971-1974
7-هاوار خاڵە ڕەجەب-1971
8-ڕاپورتی مایکرۆفۆن-1971
9-دنیای فۆلکلۆر-1969
10-فەرهەنگی ڕۆشنبیریی-1980
11-ڕۆژێ لە ڕۆژان-1978-1989 (بە دابڕاندەوە لەنێوان 2002-2007د1)