ئاردی ناو دڕک.
پێشوان دەڵێن: جارێک دوو کابرا باراشیان پێبوو، یەکێکیان لە ئاش دەگەڕایەوە، ئەوی تریان بۆ ئاش دەچوو، لە ڕێگە تووش یەک بوون، ئەوەی بۆ ئاش دەچوو وتی: ئەرێ ئاش باراشی زۆر لێیە، وتی: پڕە بەڵام من نۆرە بڕێم کرد و زوو ببەم کەوت، لێیان بوو بەمەقاڵی، ئەم وتی: من لەوێ بوومایە نەمدەهێشت نۆرەبڕیم لێبکەیت، ئەوە وتی: هەر دەمکرد، لەسەر ئەوە پەلاماری یەکیان دا و هەموو گەنم و ئاردەکەیان بەناو دڕکدا بڵاوبووەوە، بۆ کەسێک بەکار دێت کە بەنەزانی خۆی ڕەنجی بەهەدەر بدات. [1]