بە کەر ناوێرێت، بە کورتان ڕەپەڕەپێتی.
ڕەپەڕەپ: تەپەودەنگی گەورە، بە پیاوی ترسنۆک بێ هەڵوێست دەوترێت بەرانبەر خەڵکی بە دەسەڵات و خاوەن هێز سەرشۆڕ و خۆبەکەمزانە، بەرانبەر خەڵکی بێدەسەڵات و داماو خۆی وەک شێر هەڵدەفشێنێت. پەندەکە مەبەستی لە کەسی ترسنۆکە کە تەنیا بۆ کەسی هەژار ئازایە.[1]