ناو: محەمەد
نازناو: محەمەد هەرکی
ناوی باوک: مەحمود عەبدوڵڵا
ڕۆژی لەدایکبوون: 1954
ڕۆژی کۆچی دوایی: #14-09-2011#
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #پیرمام#
شوێنی کۆچی دوایی: شارۆچکەی پیرمام
$ژیاننامە$
سیاسەتمەدار محەمەد مەحمود عەبدوڵڵا، ناسراو بە (محەمەد هەرکی) ، ساڵی 1970 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی نۆیەم (1979) و دەیەم (1989) و یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) بووە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوە.
ساڵی 1954 لە شارۆچکەی پیرمام لەدایکبووە. دەرچووی قۆناغی ئامادەیییە. لە ڕێکەوتی 14ی ئەیلولی 2011 کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی پیرمام بە خاک سپێردراوە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی و فارسی بوو.
$خەباتنامە$
محەمەد هەرکی ساڵی 1970 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە. ساڵی 1974 بە دواوە وەکوو پێشمەرگە بەشداری لە شەڕەکانی خەلیفان و گۆڕەز و حەسەن بەگ کردووە لە سنووری پارێزگای هەولێر و چەند جارێک بریندار بووە. ساڵانی 1975-1991 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە.
نوێنەری کۆنگرەکانی نۆیەم (1979) و دەیەم (1989) و یازدەیەم (1993) و دوازدەیەم (1999) بووە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
ساڵی 1983 بەرپرسی لێژنەی ناوچەی شەقڵاوەی سەر بە لێژنەی لقی دوو بووە و ساڵی 1988 وەک فەرماندەی هێزی ئاوارە بەشداری داستانی خواکوڕکى کردووە. ساڵی 1991 بەشداری لە ئازادکردنی شاری کەرکووکدا کردووە.
ساڵی 1994 کراوەتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی سەڵاحەدین سەر بە لێژنەی لقی دووی هەولێر و ساڵی 2011 بووەتە بەرپرسی لێژنەی لقی نۆزدەی چەمچەماڵ و لە ڕێکەوتی 14ی ئەیلوولی 2011 کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی پیرمام بە خاک سپێردراوە. [1]