لە سالی 1967 لە دەڤەری ڕانییەی سەر بە پارێزگای #سلێمانی# لەدایک بووە.
لە ساڵی 1992 بەکالەریۆسی لە ئەندازیاری نەوتی کۆلیژی ئەندازەی زانکۆی بەغدا تەواو کردووە. هەڵگری ماستەرە لە بواری پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی ساوس ئەوسترالیا و ئێستاش خوێنکاری دکتۆرایە لە بەشی سیاسەت لە کۆلیژی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی ئەدەلایدی ئوسترالیا.
لە سەرەتای هەشتاکانەوە لەتەمەنی هەرزەکارییەوە تێکەڵی کاری سیاسی و ڕێکخراوەیی ئەو سەردەمە بووە لەپێناو سەربەخۆیی کوردستان و عەدالەتی کۆمەڵایەتی لەکوردستاندا تێکۆشاوە.
کۆمەڵێک بابەتی ئەکادیمی دەرهەق بە کێشەی کورد لەژۆرناڵە ئەکادیمیەکانی جیهانی بە زمانی ئینگلیزی بلاوکردۆتەوە. نامیلکەیەکیشی دەربارەی سیاسەتی شیعەکان دەرهەق بە کەرکووک و فیدراڵی و دەیان وتاری تری لەسەر مەسەلە سیاسییەکانی کوردستان بەزمانی کوردی بڵاوکردۆتەوە.
هەندێک لە بابەتەکانی بە زمانی ئینگلیزی:
1- ‘An independent Kurdish state achievable، or merely a Kurdish dream?’ The Journal of Social، Political and Economic Studies، vol. 32، no. 3، Fall 2007، pp. 267-304;
2- ‘US Kurdish relations in post- invasion Iraq’، Middle East Review of International Affairs، vol. 11، no. 4، pp. 79-89;
3- ‘Kirkuk: The central issue of Kurdish politics and Iraq’s knotty problem’، Journal of Muslim Minority Affairs، vol. 28، no. 2، pp. 251-266.
4- The Kurds in post-invasion Iraq: the Myth of Rebuilding the Iraqi state، The Journal of Social، Political and Economic Studies،JSPES، vol. 33، No. 4 : pp: 405-425
end