گوندی چيوە، دەکەوێتە خۆر ئاوای پارێزگای #سلێمانی#- شارۆچکەی ڕانيە- ناحيەی بێتواتە، بەو پێيەی ئەم گوندە کەوتۆتە نێوان چوار زنجيرە چيا، بەتايبەتی زنجيرە چيای نووسەک و چيای هەورێ، ئەم ناوەی هەڵگرتووە، چونکە سروشت و هەڵکەوتەی چيوە، وا ڕێککەوتووە چوار دەورەی زنجيرە چيابێت و ئەم ناوەش لەوەوە هاتووە کە دەوروو بەری لەچيای بەرزو چڕ و پڕ پێک هاتووەو هەر لە کۆنەوە پێی گوتراوە چيوە.
گوندی چيوە، لە ئێستادا زياتر 6000 هەزار خێزان پێک دێت و دانيشتوانەکەی بە هۆی باروو دۆخ و شەڕو شۆڕەکانی ساڵانی ڕابردوو بە زۆربەی شارەکانی کوردستان بڵاو بوونەتەوەو نزيکەی 50 ماڵ، ئێستا لە گوندەکەن و باقی خەڵکی ديکەش لە شارەکانی ديکەی کوردستانن، کە زۆربەيان کەوتوونەتە سنوری پارێزگای #هەولێر#و دەوروبەری.
مێژووی دروست بوونی گوندی چيوەی سەروو، زياتر لە 400 ساڵەو لەسەرەتای شۆڕەشەکان، ئەم گوندە بۆتە شوێنی ململانێ، بەتايبەتی لە شۆڕەشەکانی کورد، کە وەک بە بەڵگەنامە مێژوويەکيانيش بە لانکەی شۆڕەش، ناوزەند کراوەو خەڵکەکەی کەساني نە بەردو ئازا بوونەو هەرگيز بەرامبەر دووژمن چۆکيان دانەداوەو بۆ خزمەتکردنی کوردو #پێشمەرگە#ش هەمووکات لە ئامادەباشی دابوونەو کەم سەرکردەی کورد هەيە چ ئەوانەی لە ژيان نەماون چ ئەوانەی لە ژيان ماون و ئێستا سەرکردەن لەم گوندە دەيان شەو ماونەتەوەو خەڵکەکە ميوانی کردوون، وەکو يەکێک لە سەرکردە گەورە کوردەکان باسی لێوەدەکا لە زۆربەی شەڕەشەکاندا خەڵکی گوندی چيوە، پێشمەرگەيان نان دەداو جاری وەها هەبووە لە يەک ڕۆژ زياتر لە 2000 هەزار پێشمەرگەو خەڵکيان نان داوە، بە بێ ئەوەی داوای پادشات و قەڕەبوو کردنەوە بکەن، بەڵکو ئەوەی بيريان لێنەدەکردەوە پارە بووە و خزمەتی کوردستانيان کردووە. لە شۆڕەشەکانی کورديش نمونەی ئازايەتی و نەبەردی و خۆراگريان نواندووە، دووژمن نەی توانيوە بەرامبەريان بوەستێتەوە بەتايبەتی کە دەوروبەری گوندەکە دارستان و شاخی گەورەی تێدايەو خەڵکەکەش شارەزای بوونەو لەوەش بەسەر دووژمن سەرکەوتووبوونە.
گوندی چيوە، بەهەمان شێوەی گوندەکانی ديکەی کوردستان، بێ بەش نەبووە لە سوتان و کاولکاری داگيرکردن، دوای چەندين جار سوتان و ڕووخاندنی گوندەکە کەچی خەڵکەکەی هەرگيز چۆکيان دانەناوەو جێگەيان بۆ دووژمن چۆڵ نەکردووە.
چيوە، سنوورێکی بەرفراوان و ژينگەيەکی پاک و سروشتێکی سەرەنج ڕاکێشی هەيە، هەرچوار وەرزەکانی ساڵيش بە خۆيەوە دەبينێت و زستانی ساردەو بەفراويە هاوينی گەرم و بەهار و پايزی، کەش و هەوايەکی فێنکی هەيە.
گوندە خنجيلانەکەی چيوە، چەند گوندێکی دراوسێی هەيە، ئەوانيش وەکو گوندی چيوەی خواروو- سوێری - خۆران - وەرە – سەردۆر- سکتان – کونەفلوسە- گردە شێر: گوندی چپوە- لەرووی ئاوی خواردنەوەو ئاوی کشتوکاڵيشەوە بێجگە لەدابين کردنی ئاو بۆ خۆی بۆ چەند گوندێکی ديکەش دابينی دەکا. چونکە سەرچاوە ئاوەکەی بريتيە لە دوو ڕووبارو چەندين کانی و جۆگەلەی گەورە.
بەهۆی ديمەنە سەرەنج ڕاکێشەکان و ئاوی سازگارو دارو درەختی گوندەکە، ئێستا گوندی چيوە ديمەنێکی گەشتياری وەرگرتووەو خەڵکانێکی زۆر بە مەبەستی گەشت و گوزار سەردانی گوندەکە دەکەن و لەنێو باخچەکانی دەمێنەوە.
چيوەی سەروو – چيوەی خوراوو: ئەم دووگوندەن کە خەڵکەکەيان بەرگەی گەورەترين کارەساتيان گرتووەو هەميشە بڕوايان بە ئاشتی و ئازادی و پاراستنی خاک و نەتەوەو مافی مرۆڤ. يەکسانی، سەروەری ياسا، هەبووە، چەندان شاعيرو نووسەرو سەرۆک. باسی ئەم گوندەيان کردووەو شيعريان لەسەر گوتووەو لەنێوانيشياندا بارزانی نەمرو هەژاری موکريانی باسی ئەم گوندەيان کردووە. ئەمە بێجگە لە بەشێکی هەرە زۆری سەرۆک و سەر کردەکانی ئێستای حزبە سياسيەکان. خەڵکەکە شەری بەعسيان کرد. شۆڕەشيان زيندوو کردەوە، خزمەتی بێ وچانی خەڵکيان کرد. چونکە هەر لە کۆنەوە چەندان کەسی شۆڕەشگێرو زاناو بازرگانی تێدابووە.
لەرووی خوێندن و زانستيشەوە دەورێکی باڵای هەبووە، خەڵکێکی هۆشيارو زانست پەروەرو خوێندەورای هەبووە...
بە کورتی زانياری دەربارەی چيوەی سەروو...
-ناونيشانی چيوە لەفەيسبووک: Gundi Chiwa