ناو: ئیسماعیل
نازناو: ئیسماعیلی سەرای ئازادی
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
ڕۆژی لە دایک بوون: #30-12-1982#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #08-09-2024#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری سلێمانی
$ژیاننامە$
ئیسماعیل عەبدوڵڵا ئیسماعیل محەمەد لەدایک بووی 30-12-1982 بووە لە شاری سلێمانی، دانیشتووی گەڕەکی ئازادی شاری سلێمانی بوو. دەرچووی پەیمانگای سەردەمی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر، بەشی نێتۆرک 2017 بۆ 2018 بووە، جگە لەوەی چالاکێکی کۆمەڵایەتی ناسراو بوو لە سلێمانی و هەرێمی کوردستان، هاوکات هەڵسووڕاوی دیاری #بزووتنەوەی گۆڕان#یش بوو، لە خۆپیشاندانەکانی ساڵانی 2011-2012 بەردەوام لە سەرای سلێمانی وتاری دەدا، بێژەری سەکۆکەی بووە.
ئیسماعیلی سەرای ئازادی کاندیدی ژمارە 33ی لیستی گۆڕان بوو بۆ خولی شەشەمی پەڕڵەمانی کوردستان کە بڕیارە #20-10-2024# بەڕێوەبچێت، لە ڕێکەوتی 08-09-2024 بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە. [1]