پڕۆسەی ئەنفال بە هەشت قۆناغ بەڕێوەچوو کە بەم شێوەیەی خوارەوە پەیڕەوکرا:
ئەنفالی یەک: گەمارۆدانی سەرگەڵو و بەرگەڵو
لە 23ی شوبات بۆ 19/3ی ساڵی 1988 ئامانجی ئەم هێرشە لەناوبردن وێرانکردنی (25-30) گوندی دۆڵی جافایەتی بوو، شاڵاوەکە سنووری شارۆچکەکانی (
سوورداشسوورداش و
دوکاندوکان بنگردبنگرد و سەرچنار و
قەڵاچوالانقەڵاچوالان و
چوارتاچوارتا) ی گرتەوە، سەرپەرشتیاری هێرشەکە لیوا ڕوکن (سوڵتان هاشم ئەحمەد) بوو هێزە بەشداربووەکان پێکهاتبوون لە (20) لیوا و (60) فەوج جگە لە مانەش 30 فەوجی سەربەخۆی ساڵی لەدایکبوونەکانی 1945، هەموو ئەو هێزانە زیاتر لە 100 هێرش و پەلاماریان بۆ ناوچەکە برد لە ئەنجامدا ئەم گوند و ناوچانەیان داگیر کرد (
قەمچوغەقەمچوغە، شاخە ڕەش، دۆڵە ڕووت، قزلەر، قەرەنگوێ، مەولان، قەرەسەرد، پیرباز، دۆڵی مازەلە، قەڵەم پاشا، ئاسۆس،
قەرەچەتانقەرەچەتان،
شەدەڵەشەدەڵە، پیرەمەگروون، زێوێ، گەڕەدێ، دابان، مەرگەو شارستێن، هەروەها ئەم گوندانەش وێرانکران لە هەمان هێرشدا سەرگەڵو، کە 500 ماڵ بوو، بەرگەڵوو، کانی توو، چاڵاوە، یاخیان چوخماخ،
یاخسەمەڕیاخسەمەڕ، قەیوانی سەروو، قەیوانی خواروو، سنگر، میولاکە،
گاپێلۆنگاپێلۆن، باڵخ، گوێزلی، هەڵەدن، سێکانیان، چالخ، قۆمەرغان، کوێرەکانی سیدەر و وڵاخ لو
لە گەمارۆدانی ئەنفالی یەک دا 200-250 کەس کوژران نزیکەی 160 کەس لەڕێگادا کە بەرەو ئێران ڕۆیشتن بەهۆی سەرما و بەفر و باران مردن.
ئەنفالی دوو: قەرەداغقەرەداغ 22ی مارسی بۆ 1ی ئەپرێلی ساڵی 1988
ئەم هێرشە لە هەموو لایەکەوە ئایڵوقەی ناوچەکەی دا، کاتەکەی لە دوای نوێژی ئێوارەوە دەستی پێ کرد بە بۆردومانکردنی گوندی
سێوسێنانسێوسێنان، لە ئەنجامدا (80) کەس گیانیان لە دەست دا، خەڵکی قەرەداغ لە کاتی بۆمببارانکردنەکەدا بوون بە دوو بەشەوە هەندێکیان بەرەو
سلێمانیسلێمانی ڕۆیشتن، ژمارەیەکیشیان لە ڕێگا گیران و ئەنفال کران.
ئەنفالی سێ: ناوچەکانی گەرمیانگەرمیان لە 7 ئازار بۆ 20 ئەپرێلی ساڵی 1988
شاڵاوی ئەنفالی سێ گەورەترین و بەرفراوانترین هێرش و پەلامار بوو لە ساڵی 1988 بۆ سەر کوردستان کە هەموو ناوچەکانی (
کەلارکەلار، دوز، قادر کەرەم،
کفریکفری،
چەمچەماڵچەمچەماڵ، تیلەکۆ، پێباز،
سەنگاوسەنگاو، تەکیە، بەشێک لە ناوچەی
ئاغجەلەرئاغجەلەر ی ڕاماڵی و زیانێکی ئێجگار گەورەی گیانی و ماڵی بە بە دانیشتووانەکەی گەیاند و نزیکەی (500) گوندی ئەم ناوچەیەی گرتەوە، و نزیکەی (30000) سی هەزار ژن و منداڵ و پیرو گەنجی بێ سەرو شوێن کرد، لەگەڵ وێرانکردنی چوار شارەدێ، تەنیا لەیەک ڕۆژدا لە 14ی مانگی چواری 1988 نزیکەی (20000) بیست هەزار ژن و منداڵ و پیاوی لە هەردوو گوندی کوڵەجۆ و ملە سوورە کۆکردەوەو بۆ شارەدێی قۆرەتووی ڕەوانەکردن پاشانیش شوێنبزری کردن، تا ساڵی 1991 جلوبەرگ و پاشماوەی ئەو خەڵکە لە قەڵا سەربازیەکەی قۆرەتوو مابوو، لە ئەنجامی شاڵاوی سێی ئەنفالدا سەرجەم گوندەکانی گەرمیان تەخت کران و سوتێنران
زیانەکانی ئەنفالی سێ
1- 728 گوند و شارۆچکە وێران کران
2- 40 هەزار خێزان ڕاگوێزران، 16 هەزاریان ڕەوانەی زیندانەکانی ڕێژم کران
3- (7407) ئافرەتی ناوچەکانی زەنگنەو جەباری و سەنگاو لە گرتوخانەی دوبز بەند کراببوون
4- (5600) ئافرەتی ناوچە جیاجیاکان لە شارەدێی یایجی بەندکرابوون
5- گرتنی (4560) منداڵ لەگەڵ ئافرەتاندا، کە دەیانیان لێ مردووە هەروەها چەندان منداڵی شەش مانگ تاکوو یەک ساڵ هەر یەکەی بە (50) دینار فرۆشراوە
6- (7640) پیاو سەرنگوم کران
7- سووکایەتی کردن بە ڕەوشت و کەرامەتی ئافرەتان و ئازاردانیان، دوور لە داب و نەریتی مرۆڤایەتی
بۆیە سوپای ئێراق تاکوو هەموو ناوچەی گەرمیانی وێران و خاپور نەکرد و ئەو خەڵکەی کەوتبوە بەردەستی شوێنبزری نەکرد و نەگەڕایەوە دواوە، بەڵکوو دواتریش واتە لە دوای شاڵاوی ئەنفالی سێ هەندێک جار کۆپتەرو سەربازی لە ناوچەکە دەسووڕایەوە نەوەک گیانلەبەرێک یان خانویەک لە ناوچەکەدا مابێ.
ئەنفالی چوار: دۆڵی زێی بچوک لە 3 بۆ 8ی مەی ساڵی 1988
لەم شاڵاوەی ئەنفالدا هەموو ناوچەکانی (ڕێدار و ئاغجەلەر و تەق تەق و گوندی عەسکەر و کۆپتەپەی گرتەوە، هەروەها دەشتی
کۆیەکۆیە.
سەرەتاکەی بە کیمیابارانی گوندی گۆپتەپە دەستی پێ کرد ڕۆژی 3ی مایسی 1988 کاتژمێر 5، 45ی ئێوارە کاتی خەڵکی گوندەکە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ شکاندنی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان کە نزیکەی 154 کەس بوونە قوربانی لە کاتی بۆمببارانکردنەکە، هەروەها 9 کەس لە گوندی عەسکەر بەهۆی کیمایی، لە 5ی مایس گوندی دەلۆی ناو شوان موشەکباران کرا سێ چوار پیرەژن و چوار منداڵی کوشت لە دواییشدا (28) کەسیان دەستگیرکرد و شوێنبزریان کرد کە 3 ئافرەت و منداڵێکیان تێدابوو، ئینجا هێرش کرایە سەر گوندەکانی خاڵەکوتیا ی نزیک دەکۆ و زگیلە تەنیا 6 کەسی بە ساڵاچوو دەستگیر کران کە نەیان توانی بوو هەڵبێن و خۆیان ڕزگار بکەن، هەروەها خەڵکی گوندی دەرماناوی 12 ڕۆژ لە جیاتی خواردن تەنیا گیایان دەخوارد، هەروەها لە گوندی قەرەسالمی 29 کەس گیران و شوێنبزرکران، هەروەها لە گوندی ئەسکەندەر بەگ 39 کەسیان دەستگیر کراو شوێنبزرکران
بە هەموویانەوە لە شاڵاوی ئەنفالی چواردا نزیکەی 237 گوند لەناو بران، هەروەها نزیکەی (5500) کەس لە ناوچەکانی شاڵاوی ئەنفالی چواردا دەستگیر کران و شوێنبزرکران.
ئەنفالی پێنج و شەش و حەوت: دۆڵ و چیاکانی شەقڵاوە و ڕەواندز لە 15ی مایس بۆ 26 ئابی 1988
یەکەم پەلاماری سوپا لەم هێرشەدا کاتژمێر 6ی ئێوارەی 15ی مایسی 1988 بوو لەم کاتەدا چەند فڕۆکەیەک کەوتنە کیمیاباران کردنی گوندەکانی (وەرە، نازەنین، کاموسەک، ئەسپێندار، عەلیاوا، سماقولی و بوونێ) لەم پەلامارە لە گوندی وەرە 36 کەس کوژران، ئەوەی شایانی باسکردن بێت ئەوەیە لەم شاڵاوەی حزبی بەعسدا پێشمەرگە توانی بەرەنگاریەکی باش بکات و نەیانتوانی لەم شاڵاوەی ئەنفالدا مەبەستەکانی خۆیان جیبەجێ بکەن، لە پاش نیوەڕۆی 23ی مایس گوندەکانی (بالیسان و هیران و دۆڵەکانی دەوروبەری بە خەستی درانە بەر بۆمبی کیمایی.
ئەنفالی هەشت: بادینان 25ی ئاب بۆ 6 ئەیلولی ساڵی 1988
لەم شاڵاوەدا بەعس ویستی بە بێدەنگی لە ناوچەکانی بادینان بدا چونکە نزیکە لە سنووری تورکیا و بۆ ئەوەی ئەوروپا بەم کردەوە قیزەونەی نەزانێت و سزایی بدا، بەڵام پێشمەرگەکانی PDK خەڵکیان لەو کردەوە دڕندە ئاگادار کردەوە، لە ڕۆژی 24ی ئابدا هرێشکرایە سەر چیای گارە بە بۆمبی هێشویی، دوای ئەوەش هەر لەو ئێوارەدا هێرش کرایە سەر بارەگای پێشمەرگەی PDK لە زیوەشکانی نزیک سنووری تورکیا و 10 پێشمەرگەی شەهید کرد.
لە ڕۆژی 25ی ئابدا هێرشی کرایەە سەر گوندی برجینی شارەدێی زاویتە، گوندی توێکا و تلاکروی، ئەوبەری زێی خاپور و هێسی و خەرابیا و یەکمالەی بەرواری سەروو کیمیاباران کران نزیکەی 40 کەس کوژران.
هەر لە ڕۆژی 25ی ئابدا گەورەترین و خەسترین هێرشی کیمیایی کرا سەر گوندەکانی شێروانە و ڕدینا و سارتکی و هەر لەو شەوەدا هەردوو گوندی ڕێکانی و نێروەیی یان کیمیاباران کرد، هەروەها گوندەکانی برکەڤرێ و وەرمێلی و بلێجانێ و بانێی بە فڕۆکە و کوپتەر کیمیاباران کران بە شێوەیەکی گشتی 50 گوندی ناوچەکە بۆمبباران کران، بەهۆی ئاگادارکرنەوەی پێشمەرگە ژمارەیەکی کەم خەڵک کوژران لە گوندی هەمزە 48 کەس کوژران، لە گوندی کربیت عەلی 21 کەس شوێنبزرکران لە گوندی کربیت تیموریش 18 کەس شوێنبزرکرا، لە 28ی ئابدا هێرشی بۆ کرا لە ئەنجامدا دەیان هەزار خەڵکی ئاوارەی تورکیا و ئیران بوون ژمارەیەکیش دەستگیر کرا لە گوندەکانی سارکێ 93 پیاو و لە مێرگەتوی 100 کەس و لە وەرەخەل 83 پیاو شوێنبزرکران هەروەها لە گوندەکانی یەکمالەی دۆسکی 74 کەس و لە گوێزێ 93 کەس تیاچوون، لە کۆی 36 گوندی ناوچەکە 632 پیاو شوێنبزرکران.