ناو: حەمە سوار
ناوی باوک: عەزیز
حەمەسوار عەزیز- نووسەر و هونەرمەند و ڕەخنەگر
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
حەمەسوار عەزیز ساڵی 1969 لە شاری #هەولێر# لەدایک بووە، دەرچووی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری/ بەشی ئابووری، لەساڵی 1985 کاری لە شانۆ کردووەو لە چەندین نمایشی شانۆیی وەک ئەکتەر ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری تیپی شانۆی ئەزموونگەری هەولێرە، لە ساڵی 1992 یەکەم وتاری لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بڵاوکردۆتەوە، سکرتێری نوسینی گۆڤاری تیاتەر و ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری شانۆ بووە، ئەندامی لێژنەی باڵای ڤیستیڤاڵی نێودەلەتی هەولێر بۆ شانۆ بووە، ئەندامی لێژنە دادەوەری چەندین ڤیستیڤاڵی شانۆیی بووە لە دەرەوەو ناوەوەی کوردستان، لە چەندین سیمینار وکۆنفراسی شانۆیی لە کوردستان و عێراق و ئێران و تورکیا بەشداری کردووە، ئەندامی لێژنەی هەڵسەنگاندنی چەندین فیستیڤاڵی ناوەوەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق بووە، هاوشان لەگەل ڕەخنەگرانی عێراق و جیهانی عەرەبی بەشداری چەندین دیبەیتی زانستی بووە، چەندین کۆڕو سێمیناری لە شارەکانی کوردستان و بەغداو بەسراو سەقزو مەریوان و ئامەد پێشکەش کردووە، لەسەردەمی کۆڕۆنا چەندین لایڤی بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی دەنوسێت، خاوەنی چوار کتێب و نامیلکەیەکی شانۆییە، دواین کتێبی بەناوی ئێستاتیکای تاریکی یە ئەندامی کارای سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کودرستانە، بۆ ماوەی هەژدە ساڵ وەک ڕاگەیاندکار کاری کردووە، خاوەنی دەیان خەڵاتی ڕێزلێنان و بڕوانامەیە، ئەندامی ئامادەکاری کۆنگرەی هونەرمەندانی کوردستانە، سکرتێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی هەولێرە، خێزاندارەو چوار مناڵی هەیە، دوا کتێبی (ئێستاتیکای تاریکی) 2021
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە 2021/6/21[1]