زێی بچووک یان زێی کەڵوێ ڕووبارێکی کوردستانه کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت و باشووری کوردستان تێپەڕ دەکات و دەڕێژێتە سەر ڕووباری
دیجلەدیجلە. درێژایییەکەی 400 کیلۆمەترە و لە بەشێکیدا سنووری ئێران و عێراق دەستنیشان دەکات.لە باشووری کوردستان،
بەنداوی دوکانبەنداوی دوکانی لەسەردا دروستکراوە و له ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش
بەنداوی سەردەشتبەنداوی سەردەشت خەریکە لەسەریدا دروست دەکرێت، دوای تێپەڕ بوونی له بەنداوی دوکان، سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و کەرکووک دیاری دەکات و دەڕژێته دیجلە و لە کۆتای دا تێکەڵی کەنداوی فارس دەبێت..
بەنداوی دوکان کە ئاوی زێی بچووکی دەڕژێتێ
له زۆربەی ئە ناوچانەی کە ئەو ڕووبارەی پێدا تێدەپەڕێ، خەڵکەکه ناوێکی تایبەت بە خۆیان لەسەرداناوە، وەکوو:
چۆمی کەڵوێ
چۆمی ڕیزی
چۆمی کەڵۆسێ
چۆمی بادیناوێ
چۆمی خدراوێ
چؤمی پردانان
زێی بچووک لە سەرەتا و دەستپێکی بە
2140 مەتر بەرزی له ئاستی دەریاوە و لە ڕۆژهەڵاتەوە دەست پێ دەکات و بەرەو باشوور خۆی خوار دەکاتەوە و لە دۆڵێکی پان و بەرین لە دەڤەری
پیرانشارپیرانشار بەرەو سەردەشت درێژەی هەیە و دۆلەکانی سنوور دەبڕێت و دەڕژێته بەنداوی دوکان و لە کۆتایی دا دەڕژێتە دیجلە.
بە شێوەیەکی گشتی زێی بچووک بە بەردەوامی ساڵ ئاوی هەیە و وشک نابی بەو پێیەش ڕووباری وەرزی هەژمار ناکرێ.
[1]
بە تەواوبوونی بەنداوی سەردەشت و گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لەلایەن ئێرانەوە، قەیرانێکی سیاسی لەنیوان ئێران و باشووری کوردستاندا دروستبوو و ناڕەزاییی زۆری لێکەوتەوە.
[2]