لەدایکبووی ساڵی (29-11-1976) له بناری چیای ئاسۆس لەدایکبووە، باوکی پشتاوپشتی دەگەرێتەوە بۆ میرحەسەنی ماوات کە دواتر کۆچ دەکات بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و میرحەسەن نەوەکانی بە مەرەسەنە بانگهێشتدەکرێن کە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێگیر بوون. دایکی خەڵکی شاری #قەڵادزێ#یە و سەربە خێزانێکی دینییە. لەبەر ئەوەی لە خێزانێکی سیاسی لەدایکبووە زۆرێک لە شاخ و دەشت و دەر و گوند و شارەکانی باشووری کوردستان شوێنەواریان لەسەر گەشەی فکری و کۆمەڵایەتی و سیاسی ئه و بەجێهێشتوە. لە ساڵی (1996) باوک و خێزانەکەیان و برا و خووشکەکانی باوکی دوای ئەوەی ئیقامەی سیاسیان بۆ دەردەچێت بەرە و سوید کۆچ دەکەین.
دوای فێربوونی زمان لە زانکۆی ئۆپسالا بەکەلۆریس لە ئەدەبیات (Literaturvetenskap) وەرگرت و هاوکات کۆمەڵێک کۆرسی لە بەشی کولتورناسی و خەڵکناسی و جەندەردا خوێندوە، بەکۆلۆریسەکەی خوێندنەوەیەکی فێمینیستیانە بوو لە یەکێک لە ڕۆمانەکانی ماریا گریپێ (Maria Gripe) بەناوی (Skuggan äver stenbänken) دواتر بۆ ئەوەی بتوانێ لەسەر ئەدەبیاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ئیش بکات بۆ ماستەرەکەی ڕوو لە بەریتانیا دەکات لە زانکۆی ئێکسیتەر لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست وەردەگیرێ و لێکۆڵینەوەکەی خوێندنەوەیەکی کریتیکاڵ بوو لە ڕۆمانەکانی #بەختیار عەلی# و #عەتا نەهایی#.
دواتر وەرگیراوە بۆ خوێندنی دۆکتۆرا لە بەشی لێکۆلینەوەی کوردی بۆ ئیشکردن لەسەر گەڕان بەدوای شوناسی سیاسی و جەندەری بیرەوەریە سیاسیەکانیکورد. بەداخەوە بەهۆی هەلومەرجی نالەباری ئەوکاتی ژیانی بەردەوام نابێت و دوای ساڵێک واز لە لێکۆڵینەوە هێناو گەڕاوەتەوە ستۆکهۆڵم..
کتێبێکی شێعری لە ساڵی (2005) بڵاوکراوەتەوە و هێندێک ووتاری ڕەخنەی ئەدەبی وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی.