هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی ژنان و ئەندامی چالاکی کەمپەینی یەک ملوێن واژوو بۆ یەکسانی نێوان ژن و پیاو بوو، جگە لەوەی کە وەک هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی ژنان رۆڵی ئەبینی، هاوکات وەکوو نووسەریش دەوری هەبوو و ڤێبلاگی کچی خۆرەتاوی بەڕێوە ئەبرد، بەڵام ناوبراو لە ڕێکەوتی 11ی خاکەلێوەی 2011 لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان جادەی سەرەکی #سەقز# #سنە# بە تووندی بریندار بوو و پاشان بە هۆی کاریگەربوونی برینەکانی گیانی لەدەستدا. شایانی باسە کە لەو ڕووداوەدا باوکی ناوبراویش گیانی لە دەستدابوو.