یەکێکە لە گوندەکانی شاری #مەریوان# سەربە پارێزگای کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.[1]
بیلۆ (مەریوان) گوندێکە لە شارەدێی #خاوومیراوا# سەربە شاری #مەریوان# لە پارێزگای کوردستان. ئەم گوندە بە گوندی مامۆستا #ناری# ناسراوە. ناری یەکێکە لەو شاعیرە کلاسیکانەی کورد کە بەرهەمە بەرز و ستایشەکانی بەجێهێشتووە. ساڵانە بیلو میوانداری لەک لەکە کۆچبەرەکان دەکات کە دێنە شاخەکانی دەوروبەری گوندەکە و دەنگە خۆشەکانیان لەم گوندە و بە تایبەتیی لە شاخەکانی دەوروبەر دەنگ دەداتەوە. دەشتی بیلۆ هەمیشە میوانداری خەڵکی کردووە و یەکێکە لە ناسراوترین و باشترین هاوینەهەواری مەریوان. بیلۆ لە مێژە یەکێکە لە سەرچاوەکانی عیرفان و سۆفیگەری. ئێستا بە درووستکردنی شارۆچکەیەکی پیشەسازی لە تەنیشت ئەم گوندە، سرووشتی ئەم گوندە تووشی وێرانکاری دەبێت.بە پێی سەرژمیری ساڵی 2005 لە ئێران، ئەم گەندە 600 کەس (120 خێزان) دانیشتووانی هەیە.
[2]