نووسەر: محەمەدی حاجی مەحمود.
بەرگی چوارەمی کتێبی ڕۆژ ژمێری پێشمەرگەیەک یاداشتی بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود، کەوتە بەر دیدەی خوێنەرانی...
کتێبی ڕۆژ ژمێری پێشمەرگەیەک باسی (20) ساڵ لە خەبات و ڕووداوەکانی شۆڕشی گەلی کوردستان دەکات و بابەتەکانی بەگی چوارەم تایبەتن بە ڕووداوو کارەساتەکانی ساڵانی 1992 بۆ 1996 و دەیان وێنەو بەڵگەنامەی گرنی لەخۆگرتووە کە بۆ یەکەم جارە ئاشکرادەکرێن.
بەرگی چوارەمی ڕۆژ ژمێری پێشمەرگەیەک، جگە لە دەستپێک و پێشەکییەک، چەند ناونیشانێکی لەخۆگرتووە، لەوانە:
- سەرەتای قۆناغێکی نوێ
- ساڵی 1992و ڕووداوەکانی
- خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردن و سەرەتای یەکگرتن
- ئاکامی هەڵبژاردنەکان و سەرهەڵدانی ناکۆکی
- ئامادەکاری بۆ یەکگرتن و قەیرانی ناوخۆی حزب
- کۆبوونەوەی هێزە بەرهەڵستکارەکانی عێراقی لە کوردستان و کێشەی pkk
- ساڵی 1993و ڕووداوەکانی
- ئیعلانکردن و ڕێکخستنەوەی حزبی سۆسیالیست پاش یەکگرتنی لەگەڵ پارتی دا
- چەک کردنی لیوای (24)و هەڵوێستی حکومەتی هەرێم
- ساڵی 1994و ڕووداوەکانی
- خۆئامادەکردن بۆ کۆنگرەی (2)ی ڕێکخستنەوەی حزبی سۆسیالیست
- ساڵی 1995و ڕووداوەکانی
- نەفیر عام لەلایەن مام جەلالەوە
- ساڵی 1996و ڕووداوەکانی
- یادی یۆبیلی زێڕینی پارتی و مەترسیەکانی یەکێتی
- 31ی ئاب و ڕووداوەکانی دوای خۆی
- هاوپەیمانێتی بۆچی و لەکێ پێکهاتبوو؟
چەندین بابەت و ڕووداوی گرنگی نێوان ساڵانی 1992 بۆ 1996 کە بۆ یەکەمین جارە بە بەڵگەنامەوەو وەک خۆی بڵاودەکرێنەوە.