شیرنسوار یان شیرین سوار، ناوی کێوێکە لە نزیک بە زەنجیرە کێوەکانی شاهۆ بە ڕووکاری بێڵەواری کامیاراندا، لەسەر جادەی کامیاران مەریوان هەڵکەوتووە. لە نێوان ئاواییەکانی لۆنی گەورە (لۆنی سادات) و "مێسوراو"دا هەڵکەوتوو. ئاوایی مێسوراو لە ڕووکاری جادەی کامیاران مەریوانەوە پاڵی بەم کێوەوە داوە.