[1]کانی کێل یەکێک لە کانییەکای بەر ئاوایی چرۆسانەی ناوچەی بێڵەواری کامیارانی سەربە پارێزگای کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەم کانیا زیاتر لە 60 ساڵ تەمەنییە و لە پێشیدا قومێکی دارین کە دواتر کرا بە سمنت درووستکراوە بۆ ئەوەی مەڕ و ماڵاتی دێ ئاوی لێ بخۆنەوە. لەبەر ئەوەش پێی دەڵێن کانی کێل کە لە تەپۆڵەکەکەی نزیکەوە گۆڕستانێکی کۆن هەڵکەوتووە کە زیاتر لە نیوسەدەیە کەسی لێ نەنێژراوە، خەڵکەکە گۆڕستانی تازەیان لە بەرانبەر ئاواییەوە کردووەتەوە.