میرعەبدولعەزیز بەدامەزرێنەری میری بۆتان دادەنرێت وزۆرجار بەم میرنشینەش وتراوە میرنشینی ئازیزان یاخود عەزیزان کەلەناوچەی جزیرەو دەورووبەری درووست بووە، بۆتی یاخود بوختی هۆزێکی گەورەی کۆنی کورد بووەو لەناوچەی جزیرە جێگیر بووە لە میرنشینی بۆتاندا، لەومیرەبەتوانو لێهاتوانەی کەلە بزوتنەوەی نەتەوەیەتی کوردا ڕۆڵێکی گرنگ وکاریگەریان هەبووە میر بەدرخان کە بە بەدرخان پاشا ناسراوە، ئەم میرەلەساڵی1821ولەتەمەنی (18) ساڵیدا فەرمانرەوایی میرنشینەکەی گرتووەتە دەست، میر بەدرخان لەکاتی فەرمانرەواییدا بیری لەوەکردەوەکەمیرنشینەکەی لەمەرکەزیەتی عوسمانیەکان ڕزگاربکات وهەوڵی سەربەخۆیی بدات،
بۆئەومەبەستەش داوای لە سەران وسەرۆک هۆزەکانی ئەوکاتە کردکەلەژێریەک مەبەستدا کە سەربەخۆیی بوو خۆیان یەک بخەن وهەرلەو چوارچێوەیەشدابووکە بەشێکی زۆری خەڵکی ناوچەکانی(وان و#هەکاری#، موش وخێزان و سەعرەد وقارس و #موسڵ# و میرنشینی ئەردەڵان لە ئیران)هاتن بەدەم بانگەزازوو داواکەیەوەو چونە ڕیزی ئەو پەیمانەی کە بە پەیمانی پرۆز ناسرا.
میر بەدرخان کە یە کێک بووە لەدیارترین و بەناوبانگترین میرەکانی میرنشینی بۆتان لە سەردەمی فەرمانەروایەتی خۆیدا چەندین کاری گرنگی ئەنجام دا بەمەبەستی ڕزگاربوون لە مەرکەزیەتی عوسمانیەکان، خۆ پڕچەککردن یەکیچک بوو لەو کارانەی کە لەرووی سەربازیەوە بۆ ئەو مەبەستە لە چوارچێوەی خۆ ئامادەکردندا ئەنجامی دا ئەویش بە درووستکردنی دوو کارگەی لە جزیرە کە یەکێکیان بۆ درووستکردنی چەک و ئەوی تریشیان بۆ باروت بوو، لە ساڵی 1842 میر بەردخان سەربەخۆیی کوردستانی ڕاگەیاندو دەستیکرد بە دەرکردنی پارەیەک بەناوی خۆیەوە کە لە ڕوویەکی نوسرابوو میربەدرخان بۆتان لە ڕووەکەی تری نوسرابوو ساڵی 1258 کۆچی،
لەگەڵ فراانبوونی سنوری دەسەڵاتەکانی میرنشینی بۆتاندا ئینگلیزو فەرەنسا پشتی دەوڵەتی عوسمانیەکان دەگرت و بە یارمەتی ئەوان لەشکری عوسمانیەکان دژی بەدرخان و میرنشینەکەی وەستایەوە، (شەری ئورمیە) یەکەمین پێکدادانی نێوان عوسمانیەکان و میربەدرخان بوو کە لە پاش شەش مانگ لە بەرگری میربەدرخان لە قەڵای ئارۆخ بۆ دواجار لە شەرێکی قورسدا کۆتایی بەم میرنشینەش هێنرا[1].