یەکێک لە ڕووخسارە ناسراوەکانی بواری فیلم و دەرهێنانی کوردە. ئەو لە هاوینی ساڵی ±1970ی هەتاوی لە شاری #بانە# لە دایکبووە. تاکوو 12 ساڵانە لە بانە ژیاوە و پاشان لەگەڵ بنەماڵەکەی باریان کردووە بۆ شاری #سنە#.
تاکوو خوێندنی ناوەندی لە سنە بووە و پاشان لە ساڵێ 1371ی هەتاوی بۆ درێژەی خوێندن لە زانستگە چووەتە تاران و لە بواری سینمادا لە زانستگەی دەنگ و ڕەنگ خوێندنی درێژە پێ داوە.
بەهمەن قوبادی بە فیلمی ژیان لەنێو مژدا خۆی زیاتر بە جیهانی سینما بەتایبەتی جیهانی دەرەوە ناساند و خەڵاتی زۆری بۆ ئەم فیلەمی وەرگرت. هەروەها ناوبراو بە درووستکردنی فیلمی درێژی ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان خۆی گەیاندە ڕیزی ناوبانگرتین دەرهێنەرەکانی جیهان. ئەم فیلمەش یەکەم فیلمی سینمایی دیکۆمێنتێری یە لە مێژووی سینمای ئێراندا.
دووەمین فیلمی سینمایی و درێژی بەهمەن قوبادی گۆرانییەکانی وڵاتی دایکمە، دواتر فیلمی کیسەڵەکانیش دەتوانن بفڕن سێیەم فیلمی خۆی تۆمار کرد.
بەهمەن قوبادی خاوەنی چەندین خەڵاتی نێونەتەوەییە لەوانە خەڵاتی کان لە فەڕەنسا.
بێجگە لە هونەری سینما بەهمەن قوبادی وێنەگریشی وەک پیشە خوێندووە و شارەزاییەکی زۆری لەم بوارەشدا هەیە.
$بەشداری کردن وەک بڕیاردەر لە دیواندا$
1. فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کان، دابەش کردنی خەڵاتی کامێرای زێڕین، 1381 هەتاوی
2. فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ڕۆتردام، هولەند، 6 تاکوو 17 ڕێبەندانی 1384 هەتاوی
3. فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی جونجو، کورە باشووری، 6 تا 16 بانەمەڕی 1385 هەتاوی
4. فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ڤیلادوکەنده، پورتغاڵ، 12 تا 20 پوشپەڕ 1385
5. بەڕێوەبەر و بەرپرسی کۆڕی دیوانی بڵاو بوونەوەی پێشبڕکێی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئانونی مال، 23 تاکوو 28 گەلاوێژی 1385 هەتاوی
6. فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سائوپائولو، لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی 1385 هەتاوی.
$فیلمناسی بەهمەن قوبادی:$
فیلمشناسی
$فیلمی سینمایی درێژ:$
نیوەمانگ
کیسەڵەکانیش دەتوانن بفڕن
گۆرانییەکانی وڵاتی دایکم
کاتێک بۆ سەرخۆشی ئەسپەکان
$کوورتە فیلم:$
دف
آن مرد آمد (ئەو پیاوە دێ)
جنگ تمام شد (شەڕ تەواو بوو)
باز باران با ترانە (دووبارە باران لەگەڵ گۆرانی)
دنگ
سهمیە دفتر (بەشی دەفتەر)
ماهی خدا (ماسی خودا)
مثل مادر (وەک دایک)
مهمانی (میوانی)
زندگی در مە (ژیان لەنێو تەم و مژدا)
نغمەهای دختران دشت (سۆزەکانی کچی دەشت)
وظیفە م حسینی (ئەرکەکانی م. حەسەن)
سربازی بە نام امین (سەربازێک بە ناوی ئەمین)
پانتول
کبوتر نادر پرید (کۆترەکەی نادر فڕی)
باجە تلفن (کیوسکی تەلەفوون)
بالکن (باڵکۆن، بەرهێوان)
ز مثل زندگی (ژێ وەک ژیان)
گل باجی (گوڵ باجی)
از زاویە دیگر (شاییەکی تر)
سرتراش خانە (سەرتاشەکەی ماڵ)
هفدە تمام (هەڤدەی تەواو)
تێبینی: لەبەر ئەوە زۆربەی بەرهەمەکانی بەهمەن قوبادی بەتایبەتی بەرهەمە کوورتەکانی لە ئێراندا ساز کردووە، ناوەکانیانی بە فارسی لێ ناون.