موویەک لە بەراز بکرێتەوە، هەر باشە.
موویەک لە بەراز بێتەوە، هەر چاکە.
بەراز: ئاژەڵێکی کێوییە و لە ئایینە ئیبراهیمییەکاندا نەفرەت لێکراوە. گەر بکوژرێت یان کەم بکرێتەوە شتێکی باشە، چونکە کێڵگە وێران دەکات و زیانی گەورە دەگەیەنێت. بە کەسێکی چرووکی دەستنووقاو دەوترێت کە شتێکی لێبسەندرێت، کە کەس پێشبینی نەکات بیدات.[1]