گێزەر ڕووەکێکی ڕیشەییە کە زۆربەی جاران پرتەقاڵی ڕەنگە هەرچەند کە وەنەوش، سپی، زەرد و سووریشی هەیە. گێزەر زۆرجار لەنێو سالاددا بە کاردێت. گێزەر سوودێکی زۆری ھەیە ئەگەر بێتوو بەباشی ئامادە بکرێت و بە ڕێژەی پێویست بخورێت ( لەوانەیە پێویستی بە ڕاویژکاری پزیشکی ھەبێت) بۆ نموونە گێزەر دژە ئۆکسیدە سەرچاوەیەکی باشی بێتا کارۆتین و فایبەر و ڤیتامین (k1) و پۆتاسیۆمە، سەرچاوەیەکی باشی خۆراکین ھاوڕێی ئەوانەیە ئەیانەوێ کێش دابەزێنن ھەروەھا سوودی ھەیە بۆ چاوەکانیش.[1]
پێکھاتەکانی گێزەر
کالۆری: 41
ئاو: %88
پرۆتین 0.9 گرام
کاربۆھیدرات 9.6 گرام
شەکر: 4.7 گرام
فایبەر: 2.8 گرام
چەوری: 0.2 گرام