چاک کردنی مادەیەکی "دژی ڕچان" بۆ بەرهەمی جوتیاران.
لە ئامریکادا زانایان مادەیەکیان چاک کردووە کە بە قسەی ئەوان ئەو مادەیە پێشگری لە ڕچاندنی بەرهەمی جوتیاران دەکا. ئەم مادەیە جۆرێکی دەستکردە لە جۆرێکی مادە سروشتیی کە لە هێندێک ماسیی قوتبەکاندا هەیە.
ئەو ماسیە پێشەیی (استخوانی)یانەی کە لە هەردوو سەری گۆی زەویدا دەژین، مادەیەکی شیمیایی بە ناوی "گلایکوپروتین" دروست دەکەن کە لە ڕچانی خوێن بەرگری دەکا. دەستەیەک لە زانایانی ئامریکایی لە زانکۆی نیویۆرک، لەو باوەڕەدان کە بتوانن مادەیەکی دەستکردی ئەو مادە شیمیایە وەدەست بێنن کە دەبێتە هۆی نەڕچانی بەرهەمی جوتیاران. هەروەها ئەم مادەیە کارێک دەکات کە دەگونجێ هێندێک میوەی نەرم لە وڵاتە ساردەکاندا بەرهەم بهێندرێ.
زانایان لەو باوەڕەدان کە ئەم مادە "دژە ڕچان"ە، نەتەنیا بۆ بەرهەمی جوتیاران، بەڵکو دەتوانرێ لە باری دەرمانیشەوە کەڵیکی لێ وەرگیردرێ، بۆ وێنە ئەم مادە لە کاتی سەرماو سۆڵەدا ئەوتانێ چێندراوەکان "بافت ها"ی لەش لە سەرما بردووەی بپارێزێ. لە هەوای زۆر سارددا ئاوی نێو چێندراوەکانی لەش دەڕچێن و دەبنە هۆی دڕاندنی دەمارە باریکەکانی لەش. هەر بۆیە بە یارمەتی مادەیەکی وەها، دەتوانرێ ئەندامی لەش وەک دڵ و گورچیلە کە بۆ پێوەندی لەشی نەخۆشیتر دەگوێزرێنەوە، ماوەیەکی زیاتر ڕاگیرێن. شایانی باسە لەم کات و ساتەدا ئەو ئەندامانەی لەش کە لە خاوەنەکانیان جیا دەکرێنەوە و دەنێردرێن بۆ نەخۆشی دیکە، دوای تەنیا چەند کاتژمێر بێ کەڵک دەمێنەوە.
دوکتۆر ڕابرت بن، کە ڕێبەرایەتی ئەم ڵێکۆڵینەوەیەی کردووە دەڵێ: ئەم دەستکەوتە کە لەم لێکۆڵینەوەیە وەدەست هاتووە، لایەنی زۆر دەگرێتەوە و دەتوانرێ لە زۆر بارەوە هەنگاوێکیتر بۆ پێشەوەمان ببا. ئێمە پێمان وایە ئەم کارە لە هێندێک لایەنی کەڵک وەرگرتنەوە زۆر جێگای هیواداریە.
لێکۆڵینەوەکەی ئەم دەستە زانایە بەم تازەییانە لە گۆڤاری زانستی "بیوکانجوگیت کمیستری" بڵاو کراوەتەوە.
وەرگێڕان لە فارسیەوە بەشی فارسی ڕادیۆ بی بی سی.
گرینویچ 15:01- 21-08-2001