دارچینی، تۆکڵەدارێکە تیژ و بۆن خۆش لە دارێکی سوور دەگیرێ، کە سەربە تیرەی قاچەکان Lauracées و لە ڕیزی دوولەتکەیی یە پەڕەگوڵ جیاکان Dicotylédones-Dialypétales کە لە وڵاتی هیندوستان و چیندا دەڕوێ. باڵای دەگاتە 5 میتر، لقەکانی درێژ و باریکن، گەڵاکەی لە گەڵای داربی دەچێت و هەمیشە سەوزە، گوڵەکانیشی چەرموو و هێشوویین، تۆکڵەکەی بۆ دەرمان دەشێ و بۆ سەرماخواردوویی وەک چایی دەێمی دەکە و دەیخۆنەوە و یان لە قۆری دا لەگەڵ چایی دێمی دەکەن. دیارە وەک بەهاراتیش دەکرێتە نێو هێندێک چێشت. بەڵام بۆ ژنی ژگپڕ باش نییە و منداڵەکەی لەبار دەبا. بۆ کردنەوەی ئەم تۆکڵەش لە دارەکەی، بە چەقۆ قاژی سەروخوار و لابەلا لە دارەکە دەدەن و چەند ڕۆژی دەوێت تا لە دارەکە دەبێتەوە و دوایی تۆکڵەکانی کۆدەکەنەوە و وشکی دەکەن، بۆ زۆر نەخۆشی بەکاری دێنن کە یەک لەوانە زگچوونە، بەڵام هەر وەک پێشتریش وتم نابێت ژنی زگپڕ بیخوا.
دوو جۆر دارچینی هەیە کە ناوین دارچینی سیلان و دارچینی سایگۆنە، دارچینیش یەکێکە لە کۆنترین بەهاراتەکانی جیهان کە لە کۆنەوە مرۆڤ بۆ دەرمان و بۆ تام و جێژی چێشت بەکاریان هێناوە. بەڵگە کۆنە مێژووییەکان کۆنی دارچینی دەگەڕێننەوە بۆ سێ تا چل سەدە لەمەوبەر.
بە فەڕەنسایی Canelle و بە دەرەکەشی Cannelier یان Cannellierی پێدەڵێن. لە ف.م. و ت.خ. و م.گ. کەڵک وەرگیراوە.[1]