قاچ؛ قارچ؛ قاچک؛ کوارگ؛ کارگ؛ کافیرک؛ کەفارگ؛ ڕووەکێکە لە بنەماڵەی Agaricaceae؛ قارچک لە سەرەوە چەترییە و لە لەژێریشەوە پەڕەپەڕەیە و لاسکێکی نێوبێشی کورتی هەیە؛ قارچک لەو ڕووەکانەیە کە گوڵ و کلوروفیل Chlorophylleیان نییە. گوەپسک یان کارکە گولانە جۆرێک قارچکە بە کەڵکی خواردن نایە. قارچکە مارانەش هەر بۆ خواردن نابێت؛ بەڵام قارچکە کەما کە زوتر لە کوێستانان و لە بن گیای کەمادا دەڕوێ یەکێکە لە باشترین جۆری قارچک و بۆ دەرمانیش دەشێ. قارچکە مێرگانە و قارچکەلۆ دوو جۆری دیکەی قارچکن. بە فەڕەنسایش Champignon comestibelی ئێدەڵێن. لە ف.م. و م.گ. کەڵک وەرگیراوە. سەیری کارگ بکە.
دیارە قارچک چەند جۆری هەیە؛ بەڵام دووانیان لە کۆنەوە ناسراو؛ ڕەسەن و باون کە ئەمانەن:
1- Agaricus campestris L
2- Agaricus osteratus (Jacuq) Fries
[1]
باجیکۆکا؛ تڕناچک؛ حاجیڕەشکێ؛ خاچک؛ خارچک؛ دومەڵان؛ دەمەڵان؛ فترک؛ فیڤار؛ قارچ؛ قاچک؛ قارچْک؛ قارچْگ؛ قیفاژ؛ قیڤاز؛ کارْک؛ کارگ؛ کارۆک؛ کاری؛ کاڤیرک؛ کاڤیلک؛ کاکاتۆک؛ کاکفلک؛ کاکڤلک؛ کدارک؛ کداوک؛ کفکار؛ کڤارگ؛ کلافک؛ کوارگ؛ کوارگە؛ کوڕاگ؛ کوفکارک(دەشتی)؛ کولافک؛ کولاڤک؛ کولاڤێ؛ کومبەلۆک؛ کومک؛ کومکاهاچی؛ کەڤارک؛ کەمبەلۆک؛ کەیارک؛ هەرچی؛ هەڵچ؛ هەڵچک؛ هەلچی.
فارسی: قارچ [2]
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 13,453 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!