ئەمەش جۆرێک لە کارگە کە لە داران دەڕوێ و هێندێکیان ژەهراوین و لە وڵاتی ئێمەدا ناخورێن، بە کەمی دیتراوە ئەوانەی کە لە دارچنار شین دەبن، بخورێن و زیانیان نەبێت، بەڵام لە وڵاتانی ئەوروپایدا دەیخۆن، لە ئەوروپاشدا کارگی زۆر ژەهراوی هەیە و هەرساڵ چەندین کەس بە کارگ دەمرن. سەرەڕای ئەمەش، ئەمان بۆ خۆیان ئازان و پەرتووکی تایبەتیان لەسەر کارگ هەیە، ئەگەر بڕۆن بۆ کارگ هێنانەوە، ئەم جۆرە پەرتووکە لەگەڵ خۆیان دەبەن و بە وێنە و ڕاڤەکەیدا دەزانن کامیان ژەهراوین.[1]