دەستەیەکی گەورە Thallophytes لە ڕووکەکانن، لەبەر ئەوەی ئەم دەستە لە ڕووەکەکان کلوروفیل Chloriphylleیان نییە و ناتواننن لە ئیندرید کەربۆنێک کە لە هەوادا هەیە کەڵک وەربگرن و مەوادی خۆراکیی بژێوی خۆیان بەدەست بهێنن، زۆر جار هێندێکیان وەک مشەخۆر (ئەنگەڵ) لەسەر ڕووەک و داری دیکە شین دەبن و نەخۆشیگەلی قارچی پێک دێنن و ڕووەک لەنێو دەبەن و زەرەر و زیانێکی گەورە دەگەیەنن، وەک نەخۆشیی ژەنگی گەنم، هێندێکیشیان لە شوێنی پیس و لەسەر شتی کۆن دەڕوێن. قارچکەکان بە 4 دەستەی سەرەکی دابەش دەکرێن کە ئەمانەن:
1-میکسومیستەکان Myxomycétes، ئەمانە سلولیزیان نییە.
2-سیفومیستەکان Syphomcétes
3-بازیدیومیست Basidiomycétes، بۆ زیادکردنی ئەم جۆرەیان بازید Basides بەکار دەبەن.
4-ئاسکۆمیستەکان Ascomycétes، ئەمانەیان زیادکردنیان بەهۆی ئاسک Asquesەوەیە.ف.م.
سەیری قاچک بکە.[1]