چەقچەقە یان کاسنی (بە لاتین: Cichorium intybus) گیایەکی خۆڕسکی چەن ساڵەیە. ئەم ڕوەکە لە تیرەی کامپۆزیتیایە و ڕەنگی گوڵەکانی شینە. ڕیشووەکەی دوای ئەوەی وشک و پاشان هاڕدرا وەک چایی و قاوە لە ناوچەکانی مەدیتەرانەدا دەخورێتەوە یان شیرەی بنەکەی وەک جاچکە ئەجاون. لە کوردستانیش چەن جۆری هەیە و یەکێکیان چەقچەقە تاڵەیە. ئەم گیایە لە سەرەتادا گیایەکی ئەوروپایی بووە بەڵام ئێستا ئیتر لە تەواوی دونیادا دەڕوێ یان دەیڕوێنن.
چەقچەقە وەک گیاکی دەرمانی سەیر دەکرێت.وەک بڕێک ڕوەکی تر وەک کەرەوز و جافری، بۆ ئەو کەسانەی کەم خوێنن ڕەنگە دەرمانی باش بێت. گەڵای کوتراوی ئەم گیایە بۆ ساڕێژکردنی برینی چڵکن و ئەیلتهاب کردووی پێستی زۆر باشە[1]
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 990 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!