ئاس
Latin: -Vaccinium oxycoccus
English: -Myrtle
ئاسێ غازی، جۆرێک مۆرد، جۆرە دارێکە لە تیرەی Ericacées کە زۆر لە دارهەنار دەچێ، گەڵاکانی سەوز و بۆن خۆشن، تامیان تاڵە و گوڵەکانی چەرموو و بۆن خۆشن، بەرەکەی لە سەرەتاوە سەوزە و کە دێ پێ بگا، ڕەش هەڵدەگەڕێ. ئەم دارە زۆرتر لە ناوچەی دەریای سپی نێوەڕاست دەڕوێ. ئەم دارە لە مۆر دەچێت یان خودی مۆر (مۆرد)ە کە لە ناوچەکانی دەوروبەری #هەڵەبجە# لە پارێزگای #سلێمانی# دا دەڕوێ و لەوێش دێیەک بەم ناوە هەیە و هەر بەم بۆنەوە ناوی دێیەکەیان ناوەتە مۆردین. ئەم دارە چەند جۆری هەیە کە یەکێکیان ئاسی خۆرستە (کێوی) یە کە بۆ خۆی دوو جۆری باڵای بەرزن و لە وڵاتانی باکووری ئەوروپادا هەن. ئەم دوو دارە گوڵی بچووکی چەرموو و بەرێکی سووری گۆشت دەگرن. جۆرەکەی دیکەی ئاسی خۆڕست چووکەن کە جۆرێک خشکەیی هەمیشە سەوزە. لە زەوی بە پیتدا دەڕوێ و بەرێکی سووری گۆشتن دەگرێ و بۆ مورەبا و شتی تر بەکاری دەهێنن، لە ناوچەکانی ئامریکادا بۆ بازرگانی دەیڕوێنن. جۆرێکیت دیکەی ئاس ئاسی کالیفورنیایە کە دارێکی زۆر ڤوان و هەمیشە سەوزە، گوڵ و گەڵاکانیشی زۆر بۆن خۆشن و بۆنیان لێدەگرن. لە دارەکەشی بۆ درووستکردنی بەلەم و کەشتی کەڵک وەردەگرن.[1]