ئاتەشی یان گوڵی ئاتەشی. لە فەرهەنگی "دهخدا"دا کە یەکێکە لە فەرهەنگە ناودارەکانی ئێران، نووسراوە کە هەمان گوڵە سوور (گل سرخ) کە بە هیندی پێی دەڵێنن "سداگلاب" و هەروەها هێندێک نووسیوەیانە کە هەمان گوڵەباخە کە گوڵاویشی لێ دەگیردرێ. لە زمانی "ابن بیت عەبدوڵڵا وحد قمی" گێڕاویانەتەوە کە گوڵێکی ئاتەشی سووری کەمڕەنگە کە لە هیندوستان پێی دەڵین "سدگلاب" و کاتێک دەپشوکوێت لە گوڵی گوڵاو دەچێ.