بەیبین، بەیبوون، گوڵە بابوونە، گیایەکە لە تیرەی تێکەڵاوەکان Composées، پەلەکانی سەوز و گوڵەکانی زەردن، لە مانگی خاکەلێوە و بانەمەڕدا شین دەبێت و دەپشکوێ.
نزیکەی 30 سم بەرز دەبێت و 20 ڕۆژ دەژی. گیایەک کە گوڵێکی تاسمانی و چەرموو دەکات و بۆن خۆشە (بۆنی سێو دەدا)، ڕۆنێکی بۆن خۆشی لێ ئەگرن کە بۆ دەرمان ئەشێ، نزیکەی 20 گرەم لە گوڵەکەی لە 1 لیتر ئاودا دەم دەکەن و ئەیخۆنەوە کە بۆ زۆر نەخۆشی وەک کار نەکردنی ڕیخۆڵەکان و بۆ ئەو ژنانەی لە کاتی خۆیدا ناکەوەنە بێ نوێژییەوە زۆر بەکەڵکە. بەینوون زۆرە.
سێوێسن و بەیبوون و شلێرە
ڕواون لە جێگای زەنوێر
قەڵبەزەی بەست ئاوهەڵدێز
شەپۆلان دەدا ئەستێر
هێمن.
[1]