لەدایکبووی سالی 1965 ە، خەڵکی گوندی گرتکی دۆلی روستێی ناوچەی باڵەکایەتیە، 10 ساڵ یاریزان و کابتینی هەڵبژاردەی پایسکل سواری عێراق و یانەی وەرزشی #هەولێر# بووە، سالی 1985 لەبەغدا بەشداری لە خولێکی مەشقی نێودەوڵەتی کردوە و بروانامەی نێودەوڵەتی لەو خولە وەرگرتووە، دواتر بۆ ماوەی 9 ساڵ بووەتە ڕاهێنەری یانەی وەرزشی هەولێرو هەلبژاردی عیراق. 4 سال ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی یانەی وەرزشی هەولێر بووە، ساڵی 1995 کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی لەزانکۆی سەڵاحەدین تەواوکردوە، بەشداری چەندین پاڵەوانیەتی جیهانیشی کردوە وەک پاڵەوانێتی نێودەولەتی (تیۆردی یۆگسلافیا) و (پاڵەوانیەتی عەرەبی لە مەغریب، جەزائیر، تورکیا، یۆنان، ئوردن) لەهەریەک لەو پاڵەوانێتیانە سەرکەوتنی باشی تۆمارکردووە.