لە زمانی خۆیەوە:
ئەمن (حامید ڕەشیدی زەرزا) لە ساڵی 1319 هەتاوی بەرامبەری 1941ی زایینی لە گوندی "گورگاوه ناوچەی شنۆ لە دایک بوومە. ساڵی(1961) زایینی یانی سە ساڵ دوایی کودتای ژنەرال عەبدولکەریم قاسم له گەڵ هێندیک له هاڤاڵان چوومه کوردستانی باشوور کە ئەو کات به شۆرشی ئەیلول ناودیر بوو. دوایی،سیاسەتی بارزانی به هۆی یارمەتی ئێران سەبارەت به کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گۆڕانکاری به سەرداهات، چوینە بارزان، له ڕەحمەتی شێخ ئەحمەدی بارزانی نامەمان وەرگرت کە له تەسلیم کردەوەمان دست ڕابگیرێ، بەڵام به داخەوە چونکه وەزعەکە نائاسایی بوو بە ناچاری گەڕاێنەوە ئێران،دوایی سەردەمێک له چیامان تێپيەڕکرد، پاشان لە سەر قسەی دوو سەرۆک عەشیرە،محەمەدئەمین حاتەمی (چێچۆ) و ئەحمەدبەگی نیعمەتی که هەر دووک لە لای ڕژیم خۆشەویست و جاشی ژاندارمەری بوون، خۆمان به سەر هەنگ فەراست فەرماندەری کاتی ژاندارمەری تەسلیم کرد، که له دادگای نیزامی ورمێ ئەمن به ئەبەد کوڕەکانیش له حەوت تا سی ساڵ حوکمی زیندانمان بەسەردا سەپاندرا،دوایی لە ساڵی 1346ی هەتاوی به دەرجەیەک عافو لە لایان شابانو فەرح پەهلەوی حوکمی ئەبەدم بوو به 12سال دوایی دوازدەسال له(1354)ئازاد بووم لە1356 گیرامەوە جاریکی دیکە داوای ئیعدامم بۆ کرا بەلام ڕژیم ڕوخا ئازادبووم. لە ساڵی 1360ی هەتاوی له لایان دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی بە بەرپرسایەتی ئایەتواللە ئیمانی به ناوی ئەندام بوون لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، مەحکووم به ئیعدام بووم، ئەمما بۆی دەرچووم و چومەوە ناوحیزب، هەرچەند ئەمن ئەندامی چ حیزبیک نەبوومە. له ساڵی 1362 که خومەینی عفوی دەر کرد ئەمن له سەر شاخان بووم بە ئیجازەی حیزب گەرامەوه و ئازادکرام لە1363 چومە ئینتشارات سەلاح الدین ئەیوبی وەکوو کادری عیلمی له گوڤاری سروە کارم کرد لە 1368له لایەن ئیستخبارات شاری شنۆ گیرامەوە، بە زەمانەتەکی قورس (10)ڕۆژم مەرەخەسی وەرگرت دەرچووم کە غیابەن مەحکووم به ئیعدام کراوم، ئەوە بیست ویەک ساڵە لە ئوستەڕالیا گیرساوەتمەوه،( 6)کتیبم نووسیوه هەروا(14)کیبیشم وەرگێراوەتەوە،دوو دیوانی شیعری فارسی و کوردیم هەیە دیوانێکی شێعریش وەدەستی پاسداران کەوت و ڕۆیی.