ساڵی 1355ی هەتاوی لە ئاوایی شێخاڵی لە دایک بووم. خوێندنی سەرەتاییم هەر لەو گوندە دەست پێ کردووە و تا پۆلی پێنجەمی سەرەتاییم دەرس خوێندووە. لە ساڵی 1368 هەتاویدا وێڕای سەرقاڵ بوون کاروباری کشت وکاڵەوه، دەستم کردووە بە شێعر نووسین و ساڵی 1376ی هەتاوی پێوەندیم بە گۆڤاری سروە و گۆڤارە کوردییەکانی دیکە وەکوو مەهاباد، هەوار و حەوتەنامەی سیروان گرت و شێعرم تێدا چاپ و بڵاو بوونەتەوە.
بەرهەمەکانم بریتین لە:
1ـ کانیاوی غەزەل، چاپی یەکەم، 1386ی هەتاوی
2ـ کەروێشکە شین، شێعر بۆ منداڵان، ئامادەی چاپە
3ـ ژوانی مانگەشەو، شیعر، ئامادەی چاپە