ساڵی
1961 لە شاری سنە هاتۆتە دنیا. بڕوانامەی بەکلۆریۆسی شێوەکاری لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران و هەروەها بڕوانامەی ماستەری شێوەکاری لە زانستی پەروەردەی تاران بەدەستهێناوە.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا زیاتر لە 40 پێشانگای شێوەکاریی لە ناوەوە و دەرەوەی ئێران کردۆتەوە. هەروەها زیاتر لە پێنج پێشانگای تاکەکەسی لە شاری تاران کردۆتەوە و چەندین وۆرکشۆپی پسپۆڕانەی فێرکاری هونەری شێوەکاری بۆ قوتابیانی زانکۆی بەڕێوەبردووە و ئەندانی دەستەی ناوبژیوانی بەشی شێوەکاریی چەندین فێستیڤاڵی گرینگی بواری هونەرەکانی شێوەکاری بووە.
خەلیلی فەرد لە تری فالی پاریس، مەدالیای برۆنز و دیپلۆمای شانازی پێ بەخشراوە و ساڵی
2008 لە سێزدەیەمین خولی دوو ساڵانەی نێونەتەوەیی کیشوەری ئاسیا لە بەنگڵادش کە بە دووساڵانەی بەنگڵادش ناسراوە، بەرهەمەکانی لە زومڕەی هونەرمەندانی پێشەنگی ئێرانی لە شاری داکا بۆ ماوەی یەک مانگ نمایش کرا.