ئاریۆس محەمەد سەعید ناسراو بە ئاریۆس حەمە سەعید ئاوازدانەر، بەرھەمھێنەری مۆسیقا و ئەندازیارێکی دەنگیی کوردە و خاوەن ستۆدیۆی تایبەت بەخۆیەتی. مامۆستای بەشی ئەلیکترۆنیک میوزیکی کۆلێژی ھونەرە لە #زانکۆی سلێمانی# و کاری موزیکی و ڕیکلامی لە ناوەوە و دەرەوەی ئێراق ئەنجام داوە. کاری ئاواز و مۆسیقای بۆ زۆربەی ھونەرمەندە کوردەکان ئەنجامداوە وەک #ماریا ھەورامی#، #چۆپی فەتاح#، ھانی، نەوید زەردی، #سەنا بەرزنجی#، لۆکە زاھیر، دینا، ئاراس، عەممار کوفی، #پەیوەند جاف#، میران عەلی، #تارا ڕەسوڵ#، #عەزیز وەیسی#، #حەمید عوسمان#، #ئەحمەد خەلیل# و سەباح جەوھەر.[1]