نووسینی: #هاوڕێ باخەوان#
پرس و ڕایەکی بەراووردکارییە بۆ بەرەو نەتەوەییبوون
چاپی ئەلەکترۆنی: 2009
چاپی یەکەم: 2024 -#سلێمانی#
کورد تەنیا بە وتەی شاعیرەکانی نەتەوە بووە، ئەگینا خودی خۆی لە هیچ کات و بارێکدا هەستی بە نەتەوایەتیی خۆی نەکردووە، یان وەکوو نەتەوە ڕەفتاری نەکردووە. دابڕانەکانی ناو مێژووی کۆن، ناوەڕاست و نوێی کورد و شەڕی ناوخۆی باشووری کوردستان و ڕەفتارە دوور لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی باشووری کوردستان بەرانبەر بوویەرە گرنگەکان، ئەو ڕایە دەسەلمێنن کە هێشتا لەناو کوردا تەنانەت پێشەنگی بەرژەوەندیی هاوبەش هەر لە سەرەتایدایە. هەر بۆیە پێش هەر شتێک کورد دەبێت ئەو پێکهاتە گرنگەی بیری نەتەوایەتیی خۆی بئافرێنێت کە ئەویش بەرژەوەندیی هاوبەشە. بەبێ بەرژەوەندیی هاوبەش ئێمە نە بەتەواوەتی نەتەوەین و نەدەشبینە خاوەنی دەوڵەتی خۆمان. بەرژەوەندیی هاوبەش سەیوانی نەتەوەیە، ئەم سەیوانە، زمان، مێژوو، خاک، یاسای فەرمانڕەوایی، نەخشەی ستراتیژی، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و زۆری تر لەژێریدا لە بەرژەوەندیی گرووپێکی ئەتنی ڕێکدەخات و دەیکاتە نەتەوە و دەوڵەت..