ناو: محەمەد
نازناو: دانیشوەر
ڕۆژی شەهیدبوون: #05-02-1947#
شوێنی لەدایکبوون: #سەقز#، گوندی ئاڵکەلوو.
شوێنی شەهیدبوون: #سەقز#
$ژیاننامە$
خاوەن موڵکی گوندی (ئاڵکەلوو)ی سەقز بوو، لە بنەماڵەی فەیزوڵابەگی بوو، یەکێکە لە 11 ئەفسەرە شەهیدەکەی سوپای میللی کۆماری کوردستان، لە ڕێکەوتی #05-02-1947# لە سەقز لەگەڵ هەردوو برا ئەفسەرەکەی (#ئەحمەد خانی فاروقی#، #عەبدوڵڵا خانی مەتین#) لەگەڵ 8 ئەفسەری تر بە ناوەکانی( #عەلی خانی فاتیح#، #محەمەد خانی فەیزوڵڵابەگی#، #ئەحمەد خانی شەجیعی#، #حەسەن خانی فەیزوڵڵابەگی#، #شێخ سدیقی ئەسعەدی#، #شێخ ئەمینی ئەسعەدی#، #ڕەسوڵ ئاغای مەحموودی#، #عەلی ئاغای جەوانمەردی#) لەسێدارەدران و تەرمەکەی لە گوندی #دۆزەغەرە#ی سەقز بەخاک سپێردرا. [1] [2]