بەهائەدین کوڕی شێخ نوورەددین کوڕی ئیسماعیل کوڕی حەسەن بەگی شێروانە.
شێخ نوورەددینی باوکی لە زانا ناسراوەکانی ئایینی بووە. بەهادین لە ساڵی 1879 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و لە خوێندنگەی سەربازی ئەستەنبول بە ئەفسەر دەرچووەو بەشداری جەنگی جیهانی یەکەمی کردووە و لە بەرەی ئێراق بە دیل گیراوە.
دوای جەنگیش هاتۆتەوە ئێراق و چووەتە ڕیزی سوپا و بەردەوام بووە تا لە مانگی 12 ساڵی 1941 پلەی بەرز بووەتەوە بۆ لیوا.
شیاوی باسە لە ساڵی 1931 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانیاری لە کۆلێژێکی کەنساس لە ئەمریکا بەدەست هێناوە.
هەروەها ژمارەیەک پلەو پایەی سەربازی و کارگێڕی میری لە حکومەتی ئێراق وەرگرتووە، هەروەها لە خولی یازدەهەم
و دوازدەهەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق بە نوێنەرایەتی لیوای سلێمانی بووەتە ئەندامی ئەنجوومەن.
بەهائەددین نووری لە مانگی 4 ساڵی 1960 لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆچی دوای کردووە.
سەرچاوە-پەڕتوکی ئەندامە کوردەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق لە ڕۆژگاری پاشایەتیدا.