-عوسمان کوڕی حاجی عەلی حاجی (مارف) ە.
-لە ساڵی 1940 لە شاری #سلێمانی# لە گەڕەکی چوارباغ لە دایک بووە.
-قوتابخانەی سەرەتای لە شارۆچکەی چوارتا تەواوکردووە.
-لە شاری سلەیمانی قوتابخانەی ناوەندی و مامۆستایانی تەواوکردووە.
-لە ساڵی 1963 بووە بە مامۆستا و چووەتە شاری خۆشەویستی ڕواندز جێ ی مێرنشینی پاشای (کۆڕە-گەورە) و جێ ی مەزارگەی گۆڤاری زاری کرمانجی.
-لە شەقڵاوەو پیرزین مامۆستا بووە.
-لە ساڵی 1969-1970 لە هەولێر لە مەڵبەندی چالاکی قوتابخانەکان مامۆستای وانەی سروودو مۆسیقا بووە.
-لە سلێمانی لە قوتابخانەکانی (خەبات، سەڵاحەدین، ڕاپەڕین، مەولاناخالید، گۆیژە) مامۆستای وانەی سروودو مۆسیقا بووە.
-لە ساڵانی 1956 لە گۆڤاری هە تاو و ڕۆژنامەی ژین هۆنراوەی بڵاو کردووەتەوە.
-لە ئێستگەی کوردی لە 16-08-1960 یەکەم گۆرانی تۆمار کردووە، نزیکەی 30 گۆرانی بۆ ئەو ئێستگەیە تۆمار کردووە.
-لە تەلەفزێۆنی کەرکووک 21 گۆرانی ڕەش و سپی و 7 گۆرانی ڕەنگاوڕەنگی هە یە.
-ساڵی 1973 مۆسیقاری جیهانی دانیمارکی (یۆرکان پلێتنەر) هاتە ئێراق بۆ کۆکردنەوەی گۆرانی فۆلکلۆری و میللی نەتەوەکانی ڕۆژهەڵات جێ ی شانازی بووە کە ئەو ڕەوایەی داوە بە مامۆستا عوسمان شارباژێڕی چەند گۆرانییەکی بۆ تۆماربکات، لەگەڵ خۆی گۆرانییەکان بەرێتەوە بۆ وڵاتی دانیمارک.
$چاپکراوەکانی مامۆستا عوسمان شارباژێڕی:$
1-دیاری و یادگاری-هۆنراوە-1962
2-ئەستێرەی بەیان-هۆنراوە-1969
3-کاروان-هۆنراوە-1969
4-هە زار و یەک پەند-پەندی گەلان-1969
5-لێدوانێکی کوورت لە مۆسیقا و مەقامی کوردی-تۆژینەوە-1972
6-بەستە و مەقام-1979
7-گەوهەرێ -گۆرانی یەکانی حەسەن زیرەک-1982
8-گەنجینەی گۆرانی کوردی-1985
9-کوردنامە-هۆنراوە-2006
10-دڵ و دەوڵەت-هۆنراوە-2011
11-پەرتووکی (نووسینەوەی مێژووی کۆن و نوێی گۆرانی و میوزیکی کوردی) ئامادەیە بۆ چاپ.[1]