ناو: عومەر
نازناو: شێخموس
ناوی باوک: عەلی
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #07-02-1942#
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی ئامودای پارێزگای #حەسەکە#، ڕۆژاوای کوردستان
$ژیاننامە$
عومەر شێخموس ساڵی 1942 لە شارۆچکەی ئامودای پارێزگای #حەسەکە#، ڕۆژاوای کوردستان لەدایکبووە.
عومەر جگە لە زمانی دایک زمانەکانی عەرەبی، ئینگلیزی، سویدی بەباشی دەزانێت و شارەزایی لە زمانەکانی فارسی و ئەڵمانی هەیە.
هەر لە سەرەتای قۆناغی منداڵیدا ئەلفبێی کوردی لای باوکی فێربووە و دواتر خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی ئامودا بۆ ماوەی 5 ساڵ خوێندووە.
ساڵی 1954 تا 1961 لە کۆلێژی حەلەب خوێندوویەتی کۆلێژەکە خوێندنگەیەکی تایبەتیی ئەمریکایی بوو لە شاری حەلەب و خوێندنی هەموو وانەکانی ئەو خوێندنگەیە بە زمانی ئینگلیزی بوو، جگە لەبابەتەکانی عەرەبی و ئایین.
هەر لە سەرەتای تەمەنیدا کاریگەریی بەدرخان زادەکانی لەسەر بووە، تەنانەت بەمام بانگی د. #کامەران بەدرخان#-ی کردووە، هەروەها یەکێک بووە لەو کوردانەی لەڕووی سیاسییەوە زۆر نزیک بووە لە دکتۆر نوورەدین زازا دامەزرێنەری پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا.
ساڵی 1962 سووریا جێدەهێڵێت و لە بەریتانیا نیشتەجێ دەبێت.
ساڵی 1964 تا 1967، دبلۆم لە زانکۆی لەندەن دەخوێنێت لە بواری کاروباری نێودەوڵەتی کە ئەم دبلۆمە یەکسانە بە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی گشتی و ئەم بابەتانە لەخۆ دەگرێت (مێژووی وڵاتان، دامەزراوە نێونەتەوەییەکان، یاسای نێودەوڵەتی، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، ئابووری نێودەوڵەتی، یاسای ئابووری نێودەوڵەتی) ئەم بابەتانە لە پەیمانگەی لەندەن بۆ کاروباری جیهان دەخوێنران.
ماستەری لەنێوان ساڵانی 1970-1972، لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان خوێندووە و ناونیشانی ماستەرەکەشی بریتییە لە کێشەی سنووری نێوان یەکێتی سۆڤییەت و چین لە ساڵانی 1963-1970، لێکۆڵینەوەیەکی ئەکادیمییە.
ساڵی 1973 بڕوانامەی دکتۆرا لە سوید بەدەست دەهێنێت و هەمان ساڵ دەبێتە مامۆستای زانکۆ لە بەشی زانستی سیاسی لە ستۆکهۆلم.
ساڵی 1975 لە دەستەی دامەزرێنەرانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بووە.
ساڵی 1976 دەبێتە بەرپرسی پەیوەندییەکانی (ی.ن.ک) لە ئەمریکا.
ساڵی 1977 دەگەڕێتەوە باشووری کوردستان و دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک).
ساڵی 1978 چووەتە چیای #قەندیل# و بەشداربووە لە خەباتی ڕەوای گەلی کوردستان لە باشووری کوردستاندا.
ساڵی 1982 بەشدار دەبێت لەکردنەوەی ئۆفیسی (ی.ن.ک) لە بەرلین و دوای 2 ساڵ دەبێتە لێپرسراوی ئۆفیسەکە.
ساڵی 2001 تا 2007 لە بەشی کوردی ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا کاری کردووە.
ساڵی 2007 ڕاوێژکاری تایبەتیی #مام جەلال# بووە.
ساڵی 2012 ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی سووریا بووە.
ساڵی 2021 پاڵێوراو بووە بۆ ئەنجوومەنی دانایانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا.
ڕێکەوتی #27-06-2021# لە مەراسیمێکی شایستەدا زانکۆی کۆیە بڕوانامەی دکتۆرای فەخری بەخشییە (عومەر عەلی شێخموس) [1][2][3]