لە دووای کۆمەڵکوژیەکانی نێوان شەڕەکانی یەکەم و دووەمی جیهانی لە ڕێکەوتی 09-12-1951 کۆنوانسیونی پێشگرتن لە کۆموڵەکوژی و سزادانی بکەرانی ئەو تاوانانەن لە کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەسەند کرا. تا ئێستا 140 وڵات ئەو کۆنوانسیۆنەیان واژۆ کردووە. سەرەڕای هەبوونی ئاوەها کۆنوانسیۆنێک، گەلی کورد لەلایەن دەوڵەتە سەردەستەکانی کوردستانەوە (ئێران، ئێراق، تورکیا و سووریا) بەردەوام ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی کراوەتەوە.
لە تورکیا دوای لەسێدارەدانی سەید ڕەزا دێرسیمی، لە 20 مارسی (1937 -1938) زیاتر لە 90 هەزار کورد لەلایەن ڕژیمی تورکیاوە کۆمەڵکوژ کران.
لە دەیەی
1980 زیاتر لە 182 هەزار مرۆڤی کورد لەلایەن ڕژیمی سەدام حسێن کۆمەڵکوژ کران (ئەنفال).
لە ساڵەکانی (1984 -1988) ڕژیمی ڕووخاوی بەعس بە گازی کیمیایی چەندین جار هێرشی کردەوەتە سەر کوردان، نموونەی هەرە بەرچاوی لە
16-03-198816-03-1988 لە ئەنجامی بۆمبارازنی کیمیایی شاری هەڵەبجە زیاتر لە
5000 مرۆڤی کورد کۆمەڵکوژ کران و 10 هەزار کەسی تر ژەهراوی بوون.
ڕژیمی بەعس زیاتر لە
5000 گوندی تێکڕووخان و دانیشتووانەکەی کۆمەڵکوژ کرد؛ هەروەها دەیان کۆمەڵکوژی تر لەسەر کوردان بەڕێوەچووە.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ئێران)!
لە دەستپێکی هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران (1979) دووا بە دووای شکستی وتوویژەکانی نێوان کاربەدەستانی حکوومەتی و لایەنە کوردییەکان سەبارەت بە داخوازیەکانی نەتەوەی کورد، کۆمەڵکوژی و لەسێدارەدانی مرۆڤەکان کەوتە ڕۆژەڤە، لە ئەنجامی پەلاماری هێزە سەربازی و ئاساییشیەکانی کۆماری ئیسلامی، تا ئێستا خەڵکی مەدەنی زۆرترین زەرەیان بەرکەوتووە. سیاسەتی جینووساید و کۆمەڵکوژ کردنی کوردان لەلایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدایە کە کۆماری ئێران چەندین ڕێکەوتننامە و کۆنوانسیۆنی نێونەتەوەیی سەبارەت بە مافە، مەدەنی و سیاسییەکان واژۆ کردووە؛ لەوانە:
· پەیمانی مافی هاووڵاتیبوون و مافەسیاسیییەکان، لە ژووەنی ساڵی
1975 واژۆ کراوە.
· پەیمانێک سەبارەت بەمافی وەک یەکی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتوری، لە ژووەنی ساڵی
1975 واژۆ کراوە.
· پەیمانی ڕەتکردنەوەی هەر چەشنە شیوازێکی هەڵاواردن، لە ئاگوستی ساڵی
1968 واژۆ کراوە.
· پەیمانی مافی منداڵان، لە جوولای ساڵی
1994 واژۆ کراوە.
· کۆمەڵکوژیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان!
· لە ڕێکەوتی 02-09-1979 هێزە حکوومەتییەکان بە تانک و تۆپەوە هێرشیان کردە سەر گوندی قارنا لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا و خەڵکی ئەو گوندەیان کۆموڵکوژ کرد. بە گوێرەی سەرچاوە کوردییە فەرمییەکان، 68 کەس لە ژن، منداڵ و پیاو لە ماوەی 2 کاتژمێردا کۆمەڵکوژ کران کە ناوی سەرجەم کوژراوەکان، تۆمار کراوە.
· لە ڕێکەوتی 04-10-1980 لە گوندەکانی ئیندرقاشو یوسفکەند لە 10 کیلۆمەتری شاری مەهاباد، هێزەکانی بەسیج بە سەرپەرەشتی کەسێک بە ناوی مەعبوودی لە ماوەی چەند کاتژمێردا 35 کەسی مەدەنیان کۆمەڵکوژ کرد کە ناوی سەرجەمیان تۆمار کراوە.
· لە ڕێکەوتی 28-08-1980 گوندی قەڵاتان سەربە شاری نەغەدە ڕووبەڕووی هێرشی هێزەکانی حکوومەتی کرایەوە و لە ئەنجامدا 13 کەسی مەدەنی کوژران، کە ناوی سەرجەمیان تۆمار کراوە.
· لە ڕێکەوتی08-11-1980 چوار ڕۆژ دووای کۆمەڵکوژی ئیندرقاشو یوسفکەند هێزەکانی ڕژیم بە فەرماندەی مەلا حەسەنی و مەعبودی لە گوندنی سۆفیان سەربە شاری شنۆ لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا 12 کەسی مەدەنیان کۆمەڵکوژ کرد؛ کە 7 کەسیان تەمەنیان لە سەرو 50 ساڵ بوو، هەروەها 20 کەسی تر بریندار کراون، کە ناوەکانیان تۆمار کراوە.
· لە ڕێکەوتی 09-11-1981 گوندی بایزئاوا سەربە شاری نەغەدە ڕووبەڕوی هێرش کرایەوە کە تێدا 9 کەسی مەدەنی کۆمەڵکوژ کران، کە ناوی سەرجەمیان تۆمار کراوە.
· لە ڕێکەوتی 14-09-1981 لە کۆمەڵکوژی کرێکارانی کوورەخانەی خشتی ساروقامیش 18 کەس کۆموڵکوژ کران.
· لە ڕێکەوتی 02-09-1982 لە کۆمولکوژی گوندی قەرەگوڵ سەربە شاری مەهاباد 18 کەس کۆمەڵکوژ کران کە تەنانەت کەسانی 70 ساڵە و 95 ساڵەیان تێدابووە،
· لە کۆمەڵکوژی گوندی سوزی مەهاباد 9 کەس کۆمەڵکوژ کرا.
· لە بەردەوامی سیاسەتی کۆموڵکوژ کردنی کوردان، لە گوندەکانی دیلانچەرخ، حەلبی، کویکان، کەرێزەی شکاکان و یونسلیان لە ناوچەی نەغەدە 40 کەس کۆمەڵکوژ کران.
· لە کۆمەڵکوژی گوندەکانی دێمەسوور، جافرئاوا، مەرجان ئاوا سەربە شاری مەهاباد، لە ڕێکەوتی 16 مارس
1983 چەندین کەس کۆمەڵکوژ کران کە تەنیا ناوی 9 کەس زانرا.
· لە کۆمەڵکوژی ڕێکەوتی 23-03-1983 لە گوندەکانی هەڵقوشو گێجە لە ناوچەی سۆمای شاری ئورمییە 13 کەس کۆمەڵکوژ کران.
· لە کۆمەڵکوژی گوندەکانی چەقەڵ مستەفا، خەلیفەلینا و گورخانە سەربە نەغەدە لە ڕێکەوتی 25-03-1983 بە گشتی 21 کەس کۆمەڵکوژ کران.
· لە کۆمەڵکوژی گوندەکانی جبرەیل ئاوا، گوندە وێڵە و دووئاو سەربە ساری شنۆ لە ڕێکەوتی 14-09-1983 بە گشتی 6 کەس کۆمەڵکوژ کران.
شایەنی باسە کە ناوی سەرجەم ئەو کەسانە تۆمار کراوە؛ بە دڵنیاییەوە چەندین کۆمەڵکوژیتر لەلایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئەنجامدراون کە ئەمانە بەشێکی تاوانەکانی ئەو ڕژیمەن دژ بە خەڵکی مەدەنی.
· لەسێدارەدانی کوردان بە مەبەستی سیاسی!
· ناوەندی کورد و ساید واچ -چاک ڕایگەیاندووە: لەنێوان ساڵانی (1979-1991)، 832 کە لە کوردستان لەلایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامییەوە، تیرباران، یان لە سێدارە دراون.
· لەو هەژمارە 399 کەس، ئەندام یان لایەنگری حیزبی ەێمکۆراتی کوردستان ئێران، ڕاگەیەنراون.
· 209 کەس ئەندامی کۆمەڵە ڕاگەیەنراون.
· کەسەکانی تر ئاماژەیان پێنەکراوە کە سەربە کام پارت و لایەن سیاسی بوون.
· تیربارانی بەکۆمەڵی گیراوانی سیاسی!
· لە ڕێکەوتی 19-08-1979 لە گرتووخانەی دیزڵ ئاوا لە شاری کرماشان 11 کەس تیرباران کران.
· لە 20-08-1979 دیسانەوە 7 کەسی تر تیرباران کران.
· لە ڕێکەوتی 25-08-1979 دیسانەوە 7 کەسی تر تیرباران کران.
· لە ڕێکەوتی 02-01-1984 (59) جەوانی مەهابادی بە کۆمەڵ لە شاری تەبرێز، تیرباران کران.
· لە ڕێکەوتی 27-08-1979 لە پادگانی شاری سەقز 20 کەس تیرباران کران.
· لە ڕێکەوتی 22-04-1979 بە گشتی 26 کەس کۆمەڵکوژ کران.
· لە ساڵی
1980 بە گستی 52 کەس لە سێدارە دران.
· لە ساڵی
1981 بە گشتی 163 کە لە گرتووخانەوەکانی، سنە، مەهاباد، کامیاران، بانە، دیواندەر و شارەکانی تر لە سێدارەدران.
· لە ڕێکەوتی 26-08-1979 لە شاری سنە 11 کەس تیرباران کران.
· لە ساڵی
1982 بە گشتی 160 کەس لە سێدارە دران.
· لە ساڵی
1983 بە گشتی 44 کەس لە سێدارەدران.
· لە ساڵی
1984 بە گشتی 37 کەس لە سێدارە دران.
· لە ساڵەکانی (1985 -1986) 20 کەس لە سێدارە دران.
· لە ساڵەکانی (1988 -1989) 59 کەس لەسێدارە دران.
· لە ساڵی
1990 بە گشتی 8 کەس لە سێدارە دران.
· لە ساڵی
1991 بە گشتی 25 کەس لە سێدارە دراون.
· لە ساڵەکانی (1994 -1995) 4 کەس لە سێدارە دران.
· لە ساڵەکانی (2002 -2003) 2 کەس لەسێدارە دران.
· لە ساڵی
2004 لە ساری سەقز 6 کەس لە سێدارە دران.
· لە ڕێکەوتی 20-09-2007 ئەندامێکی پەژاک (حەسەن حیکمەت دەمیر) لە شاری خوی لە سێدارە درا.
· لە ڕێکەوتی 11-11-2009 ئێحسان فەتاحیان، لە گرتووخانەی ناوەندی شاری سنە لە سێدارە درا.
· لە ڕێکەوتی 06-01-2010 فەسێح یاسەمەنی لەگرتووخانەی شاری خوی لە سێدارە درا.
· لە ڕێکەوتی 09-05-2010 چووار کەس، بە ناوەکانی عەلی حەیدەریان، فەرهاد وەکیلی، شیرین عەلەم هولی، مامۆستا فەرزاد کە مانگە بەکۆمەڵ لە زیندانی ئێوینی تاران لە سێدارە دران.
· لە ڕێکەوتی 15-01-2011 حسێن خزری لە گرتووخانەی ناوەندی شاری ئورمیە لە سێدارە درا.
· لە ڕێکەوتی 26-01-2009 فەرهاد تارم لە گرتووخانەی ئورمییە لەسێدارە درا.
شایەنی باسە ئێستا 13 گیراوی سیاسی کورد کەناوەکانیان بۆ ڕای گشتی ڕاگەیەنراوە، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، کە ناوەکانیان بریتییە لە:
1) زەینەب جەلالیان
2) حەبیبۆڵا لەتیفی
3) حەبیبۆڵا گولپەری پوور
4) ڕەشید ئەخکەندی
5) شیرکۆ مەعارفی
6) مستەفا سەلیمی
7) ئەنوەر ڕۆستەمی
8) سەید جەمال محەمەدی
9) سەید سامی حسێنی
10) عەزیز محەمەدزادە
11) عەبدۆڵڵا سروریان
12) زانیار مۆرادی
13) لۆقمان مۆرادی
کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا لە ئاستی نێونەتەوەییدا، لە ماوەی 3 دەیە دەسەڵاتداریدا بە دەیان جار شەرمەزار کراوە.
· ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی (Amensty International لە ڕاپۆرتی ساڵی
2010 ڕایگەیاندووە: ئێران بە حەشیمەتێکی 70 میلیۆنی لە دوای وڵاتی جین لە ڕیزی دووەمی ئەو وڵاتانە دایە کە سزای لەسێدارەدانی تێدا جێبەجێ دەکرێت بە پێ ئامری ئەو ڕێکخراوە لە ساڵی
2010 نزیکەی 252 کەس لە سێدارە دراون، بەڵام سەرچاوە نافەرمییەکان ئاماژە بە ژمارەی 300 کەس دەکەن.
· ڕێکخراوی چاوەدێری مافەکانی مرۆڤ (Human Rights Watch) لە ڕاپۆرتی ساڵی
2011 سەبارەت بە ئێران، ڕەخنەی توندی لەو وڵاتە گرتووە و ئاماژە بە خراپی ڕەوسی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتە دەکات.
· وەرزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ بۆ ساڵی
2010 زیاتر لە 70 لاپەری بە ئێران تەرخان کردووە و دەڵێت: لە ئێران ئەو سالە 312 کەس لە ئێران لە سێدارەدراون، کە هەندێک لە گیراوان لە ژێە ئەشکەنجە ناچار بوون کە بڵین پەیوەندیان بە گرووپە تیرۆریستییەکانەوە بووە. لە ڕاپۆرتەکەدا هەروەها هاتووە: هەندێک لە سەرجاوەکان ئاماژە بە لەسێدارەدانی زیاتر لە 500 کەس دەکەن لە ئێران لە ماوەی ساڵی 2010.
· ساڵی
2011 یەکییەتی ئەوروپا ناوی 32 کاربەدەستی بڵند پایەی ئێرانی خستە لیستی ڕەشەوە کە دەستیان هەیە لە بنپێکردنی مافەکانی مرۆڤدا.
· وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بۆ مافی مرۆڤ ئاماژە بە خراپی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران دەکات، بە جۆرێک کە ڕیژەی لەسێدارەدانەکان لە 388 کەس لە ساڵی
2009 بۆ 650 کەس لە ساڵی
2010 بەرز بووەتەوە.
هەروەها چەندین وڵات و ناوەند و ڕێکخراویتری جیهانی سیاسەتەکانی کاربەدەستانی ئێرانیان، سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ شەرمەزار کردووە.
[1]
سەرچاوەکان
ناوەندی کورد و ساید واچ -چاک
30 سال اعدام سیاسی در کردستان. شهاب الدین شیخی
http://www.hrw.org/
http://www.amnesty.org/
http://www.state.gov/
ئاریز ئەندەریاری arezandaryari@gmail.com