ڕەهبەر ئیبراهیم سەعید سەید برایم حاجی سەید سەعید (ڕەهبەری سەید برایم)
• لە (27/7/1957) لە شاری #کۆیە# لە دایک بووە.
• بەشی ڕۆژنامەنووسی لە شاری #سلێمانی# لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی تەواو کردووە و دیبلۆمی لە ڕۆژنامەنوسیدا وەرگرتووە.
• بەشی ڕاگەیاندن/ کۆلێجی زانست مرۆڤایەتیەکان - #زانکۆی سلێمانی# تەواو کردووە و بەکالۆریۆسی لە ڕاگەیاندندا وەرگرتووە.
• لە (3/7/1979) وە، بۆتە پێشمەرگە، لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا چوار جار بریندار کراوە.
• ساڵی (1979) بووە بە ئەندام ناوچە، ساڵی (1981) کراوە بە لێپرسراوی ناوچەی کۆیەی (#یەکێتی نیشتمانی کوردستان#)، لەگەڵ دامەزراندنی (یەکێتی شۆڕشگێڕاندا) دا بووە بە لێپرسراوی ناوچەی کۆیە (#یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان#).
• ساڵی (1883) بووە بە جێگری تیپی (83) کۆیە، ساڵی (1984) بووە بەسەرتیپی (93)ی کۆیە، ساڵی (1987) بە سەرتیپی گوازراوەتەوە بۆ تیپی(25) ی #خاڵخاڵان#.
• ساڵی(1989) کراوە بە ئەندامی فەرماندەی گشتی (هێزی پێشمەرگەی کوردستان)تا ڕاپەڕین.
• ساڵی (1991)، لە ڕاپەڕین لێپرسراوی میحوەری کۆیە بووە، دواتر بووە بە ئامر بەتالیۆنی کۆیە، ئينجا فەرماندەی (7) ی کۆیە.
• ساڵی (1992) بووە بە قائیمقامی #شەقڵاوە#، دواتر بووە بە سەرۆک ئەرکانی قیادەی مەنتیقەی #هەولێر# لە سوپای یەکگرتووی کوردستان، ئینجا بووە بە فەرماندەی قیادەی مەنتیقەی کۆیە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ فەرماندەی (15)ی #قەرەچووغ# لە هەولێر.
• ساڵی (1996) بە مەبەستی چارەسەری برینی پێشمەرگایەتی و بۆ نەشتەرگەری چووەتە وڵاتی هۆڵەندا، ساڵی (1998) گەڕاوەتەوە کوردستان.
• ساڵی (1999) بووە بە جێگر مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگە، دواتر بووە بە کارگێڕی فەرماندەی گشتی و سەرپەرشتیاری فەوجەکانی سکرتاریەتی هەڤاڵ (#مام جەلال#).
• لە ساڵی (2001) بڕوانامەی کۆلێجی #قەڵاچوالان#ی لە خولی یەک بە پلەی نایاب بە دەست هێناوە، سەرەتا بە (ملازم) و سەرەنجام بووەتە لیوا.
• لە مانگی (10ساڵی 2005) وە، کراوە بە سەرۆکی دەزگای کاروباری پێشمەرگە دێرینەکان.
• خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری (#ڕۆژنامەوان#) و گۆڤاری(#کەکۆن#)
• سەرپەرشتیاری بەشی ڕاگەیاندنی #کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان#ە.
• ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کورستانە، ناسنامەی ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتی جیهانی هەیە.
• خەڵاتی ڕێزلێنانی ڕۆژنامەوانی #کوردستانی نوێ# و #بەدرخان# و ڕێزنامەی وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستانی وەرگرتووە، هەروەها خەڵاتی (عێراقیە وە العالم) ی دەزگای هەواڵی وەرگرتووە.
• مەدالیای پێشمەرگەی دێرین و دانەبڕاوەکانی لە لایەن جەنابی مام جەلال-ەوە پێ بەخشراوە، مەدالیای ڕێزلێنانی پێشمەرگەکانی (1979) لە لایەن جێگری سکرتێری گشتی (ی.ن.ک) وەرگرتووە.
• مەدالیای ڕێزلێنانی پێشمەرگە دێرینەکانی لە لایەن لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی وەرگرتووە ڕێزلێنانی درامای گەردەلوول- ی وەرگرتووە.
• لە 25/8/2011 بە فەرمانی جەنابی مام جەلال بووە بە لێپرسراوی مەڵبەندی 14ی کۆیە بۆ ماوەی 7 ساڵ.
• لە 25/12/2019 لە کۆنگرەی 4ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان یەکەم دەنگی هێنا لەسەر بازنەی کۆیە، بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی.
• لە 23/7/2020 بوو بە لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن (یەکێتی نیشتمانی کوردستان).
• لە 21/6/2020 لە دووەمین کۆنگرەی پێشمەرگە دێرینەکان دەنگی یەکەمی هێنا بۆ پۆستی بەرپرسی ڕاگەیاندن لە کۆمەڵە پێشمەرگە دێرینەکان.
• ئەندامی نووسەرانی کوردە.
• خاوەنی 20 کتێبە.